له‌یادی 99 ساله‌ی ڕووخانی خه‌لافه‌ت
وتار/
18/03/2023
449 جار بینراوە
مه‌سعود عەبدولخالق
له‌یادی 99 ساله‌ی ڕووخانی خه‌لافه‌ت
(ستراتیجیه‌تی چه‌وتی عه‌لمانی كورد تا ئه‌و ساته )
مه‌سعود عه‌بدولخالق
یه‌كێك له‌هۆكاره بنچینه‌ییه‌كانی نه‌گه‌یشتنی كورد به‌ده‌وله‌ت بالی عه‌لمانی
كورد بوه ، هه‌رده‌م به ئاوه‌ژوویی له پێشهاته‌كان گه‌یشتوه ، پێوه‌رو ته‌رازوو
لایان خۆویستی وبه‌رژه‌وه‌ندی بوو ، چۆن سه‌ركردایه‌تی ئیستای كورد ته‌نها به دوای
به‌رژه‌وه‌ندی و خۆویستی ونه‌شاره‌زاییه.. له‌سه‌رده‌می (بوون به‌ده‌وله‌تی ناوچه‌كه‌ش
)ئاوا بوون ، نمونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین (نمونه‌ی دروست بوونی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی
تۆرانی عه‌لمانی و حكومه‌تی ئه‌سته‌مبۆلی سولتان محمد واحد ا‌لدین) سه‌رنج بده‌ن
هه‌لوێستی عه‌لمانی كورد چه‌نده به‌هه‌له‌داچووبوو ، زۆر به‌كورتی :
1- كوردستان له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت هەم ویلایەت بوو هەم ئیالەت
بوو ، لە نەخشەی ئیداری 1892ی عوسمانی ئەو نەخشەیە بەگەورەیی دیاری كراوە ڕێك دوو قاتی ئیستا گه‌وره بوو.
ه- سه‌رجه‌می مێژووی كورد له‌دوای هاتنی ئیسلام 64 ئیماره‌ت و ده‌وله‌ت وئیمپراتۆریان
هه‌بوه .
له‌گه‌ل زۆر خالی تریش هه‌یه ،كه‌چی له‌كاتی ململانێی كه‌مال ئه‌تاتورك(حكومه‌تی
ئه‌نقه‌ره) و سولتان(حكومه‌تی ئه‌سته‌مبۆل)
، عه‌لمانی كورد لایه‌نگیری ئه‌تاتۆركیان كرد و هه‌لسان به :
ت- ئه‌وان دالده‌ی دوو كۆنگره‌ی ئه‌تاتۆركیان
به ئه‌ستۆ وه گرت له‌كوردستان ، یەكەمیان
لە ئەرزەرۆم لە 23/7/1919 و دووەمیان لە 4 ـ 11/9/1919 لە سیواس.
2- بەپێی بەڵگەنامەیەكی بەریتانی دەگمەن ( رقم"21" سری- دیترویت،
مشیغان 18 نیسان 1929 F.O )باس لەوە دەكات، كە كوردەكانی ئەوروپا
مانگانە یارمەتیان كۆكردۆتەوەو بۆ ئەتاتورك ، مانگانە یارمەتی60.000$ یان بۆ ئەتاتورك دەنارد، ئه‌وه له‌و كاته بوو ئه‌تاتۆرك
دژی سیڤه‌ر بوو لایه‌نگیری لۆزان بوو ، له‌و كاته‌ش بوو كه :
1- سولتان و سەدری ئەعزەم( فەریدپاشا) لەدوای جەنگی جیهانی لایەنگیری
دروست بونی دەوڵەتی كوردی كردوە (لەزۆر سەرچاوەی توركی وجیهانی ئەو زانیاریەهاتوە
بەلام لەهەموان وورد تر لەبەڵگەنامەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانی (Fo.371/5067) .
2- هەریەكە لە (هادی پاشا ود.رەزا تۆفیق) نوینەری سولتان بوون لە كۆنگرەی
سیڤەرو مۆریان لەسەر هەر 3 مادەی (62 و63 و64)ی سیڤەر كرد سەبارەت بەكوردستان ، له‌دژی
لۆزان وه‌ستانه‌وه .
3- هەریەكە لە(سوڵتانی عوسمانی وفرید پاشای سەدرولئەعزەم) علی ئیحسان
پاشایان ڕاسپارد بە بروسكەیەكی فەرمی لە 30/10/1919 مومتەلەكاتی عوسمانیان تەسلیمی
حكومەتی شێخ محمود كرد‌و دانیشیان پێدا هێنا. ڕێكەوتنی دووبەدوو و نێودەوڵەتیشی مۆركردبوو
بۆ سەربەخۆیی هه‌مو كوردستان .
ئه‌وه له‌كاتێكا بوو حكومه‌تی
ئه‌نقه‌ره‌ی ئه‌تاتورك هیچ به‌لێنیكی ڕاسته‌قینه‌ی به‌كورد نه‌دابوو ، سیڤەری بە مەرگی
توركیای نوێ‌هه‌ژماركردبوو ، ئیتر له‌دوای
ئه‌و ستراتیجیه چه‌وتانه‌مێژووی كورد بریتیه له مه‌ینه‌تی بۆ مه‌ینه‌تی ، ... خالی
تر زۆر هه‌یه هه‌موی به‌به‌لگه‌نامه ، بالی ئاینی ئه‌وسا یه‌كڕا بوون دژی ئه‌تاتورك
بوون ،كه‌س لایه‌نگری ئه‌و چه‌وتیانه‌ی باڵی عه‌لمانی كورد نه‌بوو ، به‌داخه‌وه
له ئێستادا ده‌بینین به‌شێك له ئاینیه‌كانیش به‌دوای چه‌وتی سه‌ركرده خۆپه‌رسته‌كانن
بۆ كه‌مێك به‌رژه‌وه‌ندی پیس وچه‌په‌لی حه‌رام .
نوێترین نوسینەکانی مه‌سعود عەبدولخالق
-
مه‌سعود عەبدولخالق
18/03/2023
-
مه‌سعود عەبدولخالق
17/08/2022
-
مه‌سعود عەبدولخالق
25/01/2021
-
مه‌سعود عەبدولخالق
31/07/2019
-
مه‌سعود عەبدولخالق
25/09/2018
-
مه‌سعود عەبدولخالق
23/09/2016