دادگای فیدراڵی و دادگای كوردستان
وتار/
31/07/2019
815 جار بینراوە
مهسعود عەبدولخالق
دادگای فیدراڵی و دادگای كوردستان
دادگای فیدرالی (بە زیندوو كردنەوەی مادەی 140) دلی هەمو كوردێكی خۆش كرد ،ناحەزانی كوردیش زیاتر دەركەوتن، سەرم سوڕماوە (تورك وعەرەب وعەجەم)ئەو هەمو ستەمەیان لەكورد كردووە بۆ هێشتا ڕقیشیان لێیە، كێ هەیە نەزانی كەركوك كوردستانیە، بەڵگەی تەواوی مێژووی و جوگرافی و سیاسی ویاسایی و دەستوری لەبەر دەستە، بەداخەوە دەسەلاتی كوردی دۆڕاندی، دەبوایە دەسەڵاتی كوردی چۆن ئەوەندە پێداگری لە پرسی نەوت دەكات كەمێكیشی لە مادەی 140 بكردایە و ئەوان مراجعەی دادگای فیدڕالیان بكردبایە (نەك پەرلەمانی عیراقی)پێی هەڵسا، ئیستا دەركەوت ئەگەر دەسەلاتی كوردی پارێزەری باشیشی بناردبایە دادگای فیدرالی ریفراندۆمەكەش وا هەلنەدەوەشایەوە، یان هەر تەمیزێكیان بكردابوایە وای لینەدەهات.
ئەوە دادگای فیدرالی ئەدی دادگاكانی كوردستان خەریكی جێبەجێ كردنی فەرمانی حزبی و كەسانی دەسەلاتدارن، هەرچی موخالەفەو وتاوان وتالانە.. گەورەكان دەیكەن كەچی زیندانیەكان پڕیەتی لەهەژارو بێكەس، هاتونە نێو دژایەتی معارەزەو شەڕە عەشیرەت، فەرمانی دەسگیری كردن بۆ زۆربەی شۆڕشگێڕەكان دەرچوە كەچی خەلكی شایستەی زیندان وا حوكمدارن، كوڕی سەرۆك عەشیرەتیك دەگرن گوایە داڵدەی قاتیلێكی داوە،… بەڵام بۆچی هەمو ئەوانەی داڵدەی قاتیلان دەدەن نایان گرن، ئەدی كوا قاتیلانی 141 ئەندامی دیموكرات و كۆمەڵە؟ ئەو هەمو قاتیل و تاوانبارە هەن و داڵدە دراون ئازادن ئەو هەمو ئەنفالچیە داڵدە دراون.
فەرمانی دەسگیر كردن بۆ (شاسوار)دەردەكەن دەڵێن فێڵی كردووە.. ئێ هەزاران بەرپرس و سەركردە فێڵیان كردووە دە ئەوانیش بگرن، بەڕاستی دادگای جاهلیەتە بەمانا ئاینیەكەی (دادوەری باشیش هەیە ئاگادارین)، یەك جار دادوەر و حاكم و قازیەكان خۆپیشاندانیكیان كرد ئەویش دژی (كەمكردنەوەی مووچەیان بوو)، دەڵێن ئەوە عەقلی شاخە وای لەدادگا كردوە، بەپیچەوانەوە (ئەمن خۆم لەدادگای شاخ بووم) وا نەبوو، دەسەڵاتی حزبی و دادگا لێكجیاكرابۆوە، ئەوەی دەگەیشتە دادگا بە عادلانە جیبەجێ دەكرا.
نوێترین نوسینەکانی مهسعود عەبدولخالق
-
مهسعود عەبدولخالق
18/03/2023
-
مهسعود عەبدولخالق
17/08/2022
-
مهسعود عەبدولخالق
25/01/2021
-
مهسعود عەبدولخالق
31/07/2019
-
مهسعود عەبدولخالق
25/09/2018
-
مهسعود عەبدولخالق
23/09/2016