موفتی عێراق لەنۆتەی عروبەت موزایەدەی ئایین دەکات

وتار/ 07/04/2017 622 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

موفتی عێراق لەنۆتەی عروبەت موزایەدەی ئایین دەکات
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە چوارچێوەی پاراستنی ناسنامەی خۆیان  عورف وکلتورو داب ونەریتی  کۆمەڵگاکان ڕێک دەخات ، بۆیە ئایینی ئیسلام هیچ نەتەوەو کلتورێک ناسەپێنێت بەسەر ئەوانی تردا .

کاتێک موفتی عێراق لە پێگەیەکی هەستیاری ئایینی دا هەڵکردنی ئاڵای نەتەوەیەک دەبەستێتەوە بە کەناڵی لەخوا ترسان ، بەڕای من پێویستە جەلدی لێبدرێت چونکە هەوڵی جوان کردنی درۆیەکی شاخدار دەدات  بەناوی ئاینی ئیسلام .

بەگەڕانەوەمان بۆ مێژووی دروست بونی عێراق ، پرسیاری ئەوەمان لادروست دەبێت هەڵکردنی ئاڵای عێراقێکی دروست کراوی دەستی بەریتانی لە کام کونج وکەلەبەری شەریعەتی ئیسلام جێگەی بۆ کرابێتەوە؟

لەکاتێک دا سەرجەم ووڵاتی عەرەبی بەرهەمی نەخشەوپلانی ووڵاتانی داگیرکاری سەدەی ڕابردوون ئاخۆ دەبێت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە خاکی کوردستان چ پەیوەندیەکی بەلەخوا ترسان هەبێت ؟

تێکەڵ کردنی ئایین بە کلتور و عەقلیەتی نەتەوەیەک بەتایبەت ئاینێکی وەکو ئیسلام کە ئاینێکی جیهانی یە ستەمێکی گەورەیە لە ئایین پێویستی بەلەخوا ترسان هەیە .

لەکۆتایی دا دەمارگیری بەهیچ بیانویەک لای کەسانی ژیرو تێگەیشتوی ئایین شەرعیەتی نیە ونابێت ، بەڵام نوسینێکی لەم جۆرە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی موفتیەکی شۆڤێنی پێویستیەکی حەتمیە و نیشانەی لە خوا ترسانە.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌