یەک گرتن سەرکەوتن بەبەرهەم دێنێ

وتار/ 02/04/2017 4972 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

یەک گرتن سەرکەوتن بەبەرهەم دێنێ
دەبایەکگرین تاسەرکەوین یەگرتنمان سەرکەوتنە

بۆهەموکارێکی باش و پیرۆز پێویستە هەنگاو بەهوشیارانە بنێین و بیرکردنەوەی پێش کارەسات
لەهی دوای کارەسات باشترە باس و خواسی ئاڵاو هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پیم وابێ کەمیک وەدرەنگ کەوتووە بەڵام لەئیستاشدا خراپ نییە ئەوهەنگاوەی سبەی دەینێین ئەمرۆ بینێین باشترە کورووتەنی ئیشی ئەمرۆ مەخەنە سبینێ بەڵام ئەوەی جێ ی تێرامان و
سرنجی وردە هەق وایە بەرلەوەی دەست بۆکارێک ببەین بۆمەبەستی ئەنجامدانی بەتایبەتی کارە جارەنوس سازەکان بەبیروهۆشی وردەوە پلان و بیرۆکەی بۆ دابنرێ و مشوەرەت و راپرسی لەسەربکرێ کارتکیش شتە گشت گیرەکانو جارەنوس سازەکان کەدینە پێشەوە
هەق وایە تاک لایانانە بریاری لەسەرنەدرێ و لایەنیک خۆی بکات بە پاڵەوان و لایەنەکانی تر کاڵ,بکاتەوە
کەرکوکو ناوچەدابراوەکان تەنها پەیوەندیان بەیەک لایەنەوەنییە بەلک و پەیوەستە بەهەموو تایكی کورد و سەرجەم لایەن و پێک هاتەکانی کوردستان ئالاش تەنها ئاڵای یەک لایەن و یەک پیک هاتەنییە ئالا ئالای کوردستان و خەلکی کوردستانە بەهەموە پێک هاتوەکانییەوە و ئەم ئالایەش تەعبیر لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکات بە کەمەنەتەایەتیەکانیشەوە کە لە سەرخاکی کوردستان و چوار جیوەی هەرێمی کوردستاندا دەژین هەربۆیە واپێویست دەکات پرس و راپرسی بکرێ بزانن ئامادەیان چەندە تاکوێ کوێ گیانی بەرگری و داکۆکیان تیدایە لەدیر زەمانەوە وتراوە نەچەپلە بەدەستێک ڵێدەرێ و نەمەلیش دەتوانێ بەباڵیک بفرێ هەربۆیە پیویستە بەئەقڵیکی حەکیمانە راپرسی بکرێ بریارێکی گشت گیری توندو تۆڵ بدرێ ئەوکاتە بەیک دەست و هیزەوە کارەکە مەیسەربکرێ بەدڵنیاییەور ئاڵاو هەلدانی ئاڵا هەقی خۆمانەو دەستوری و یاساییە بەڵام لەچوارلاوە گەلەگورگی دوژمنانمان دەوریان داوین بۆ خۆدەرباز کردن و سەرکەوتنمان پیویستمان بەیەک ریزو تەبای و یەکگرتنە بۆسەرکەوتن
کەرکوک و ئالاو شوینە دابراوەکان مەسەلەیەکی گرنگ و چارەنوس سازە دەبێ بەئەقڵی مەنتق و هوشیارانە دەستی بۆببەین و بکرێ بەئەمری واقع و بەهیچ جۆرێ مساوەمەو سازشی لەسەرنەکرێ و هیچ کەس و لایەنیکێش خۆی نەکا بە پالەوان و سۆپرمان قەزیەکە یەک قەزیەو روی هەموو کوردێک دەگرێتەوە جاهیوادارین هیچ کەس و بەرپرسێك نەیکاتە دەسەکەلای خۆی پیمان بفرۆشێتەوە هەمومان بەیەکەوە بەهیزین تاکە سوار تۆز ناکات

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌