چاکسازی ، لەپڕۆژەی ئومێدەوە بۆ ئەرشیفی مێژوو

وتار/ 31/03/2017 677 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

چاکسازی ، لەپڕۆژەی ئومێدەوە بۆ ئەرشیفی مێژوو
 
هەرێمی کوردستان لەماوەی دە ساڵی ڕابردوودا لەئەنجامی پەیدابون وهەڵبڕینی دەنگی جیاواز لە پەرلەمان وحکومەت و ناڕەزایەتیەکانی هاووڵاتیان ، تاڕاددەیەک کێبڕکێ لەسەر پڕۆژەکانی چاکسازی سەری هەڵدا وەکو بینیمان لەساڵی 2009 لەلایەن حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەردوو حزبی دەسەڵاتداری حکومڕانی ئەوکات پڕۆژەکانی چاکسازی ڕیزیان بەستبوو و بەشەپۆڵ ئومێدیان بە هانیشتمانیان دەبەخشی .

 دواتر لە ساڵی 2011  لەگەڵ هاتنە پێشی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی چەند ووڵاتێکی عەرەبی کە لەجیهان دا بە (بەهاری عەرەبی) دەنگی دایەوە ، کێبڕکێی پڕۆژە وپاکێجەکانی چاکسازی لە لایەن حکومەت ودەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان زۆرتر وزیاتر ناوەندو دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کوردیان داگیرکرد و  ڕۆژانە  دەنگی ناڕەزایی شەقام و شەوانەش سەردێری هەواڵی وادەوبەڵێنی چاکسازی بەرپرسان ئومێدی داهاتوی لە بەرچاوی  هاووڵاتیان بەوێنەی شاخی ئاڵتونی نمایش دەکرد .

لەگەڵ فەشەل پێهێنانی بەهاری عەرەبی و ڕوخاندنی بینای شەرعیەتی حکومەتی گەل و ناشیرین کردنی سومعەی دیموکراتی لە ناوچەکە و ووڵاتانی دراوسێ ، لەگەڵ کپکردنی دەنگی ناڕەزایی شەقامی کوردی ، ئیدی هێدی هێدی پڕۆژەکانی چاکسازی لەهەرێمی کوردستان بێ دەنگی لێکراو بەدروست کردنی قەیرانی سیاسی و یاسایی ودارایی کەژیانی هاووڵاتیانیان سەخت ودژوارتر کرد ، لەم لاشەوە هاتنە پێشی شەڕی ناوەختەی داعش کە بوو بەبەڵایەکی کابوس ئاسا بەسەر ناوچەکەو هەرێم  ، چاکسازی بە پڕۆژەو پاکێجەکانیەوە خزێندرایە لاپەڕەکانی مێژوو .

لە ئێستادا پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی  شەرعی لە پشوی ئەرک وهەڵوێستەکانی دایە ، حکومەتیش لەپاییزی تەمەنی دا،  لەو لاشەوە حزب بێ جولە وڕەنگوبۆ  لەناو بازنەی بچوکی پشت لەهاووڵاتیان خولگەی گرتوە ، ئومێدەکانیش لە گۆڕ نراون .

ئیدی هاووڵاتی مافی خۆیەتی بپرسێت ، ئاخۆ هیوا لەسەر لەدایک بونی ئومێدێکی تر هەڵبچنێ یان شورای گۆڕستانی ئومێدەکان فراوانتر بکات ؟

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌