ئیسلام هانمان ده‌دات تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه بین
وتار/
28/03/2017
717 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
ئیسلام هانمان ده‌دات تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه بین
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌روه‌كو چۆن پێویستیان به ئاو وخۆراك
هه‌یه ، به‌هه‌مان شێوه پێویستیان به خه‌ڵكانی پارێزكاریش هه‌یه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی
ههڵهوكهم كوڕیه‌كانی ژیانیان ، شتێكی ئاساییه ده‌بێت تاكی پارێزكار تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌ی
خۆی بێت و گۆشه‌گیری نه‌نوێنێت به‌بیانوی لاوازی نه‌فسی له‌تێكه‌ڵی به‌گوناه
وتاوان یان بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له تیروتوانجێك ئه‌گه‌ر هه‌بێت ، له‌م باره‌یه‌وه
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رموده‌یه‌كدا هانی ئیمانداران ده‌دات كه‌تێكه‌ڵی
خه‌ڵكی بن به‌بێ دیاری كردنی جۆر‌و سیفاتیان هه‌وه‌ك هاتوه عَنِ اِبْنِ عُمَرَ -رَضِيَ اَللَّهُ عَنْهُمَا- قَالَ: قَالَ رَسُولُ اَللَّهِ - صلى الله عليه وسلم –
"اَلْمُؤْمِنُ اَلَّذِي يُخَالِطُ اَلنَّاسَ, وَيَصْبِرُ عَلَى أَذَاهُمْ خَيْرٌ مِنْ اَلَّذِي لَا يُخَالِطُ اَلنَّاسَ وَلَا يَصْبِرُ عَلَى أَذَاهُمْ " أَخْرَجَهُ اِبْنُ مَاجَهْ بِإِسْنَادٍ حَسَنٍ
خۆبه‌دوورگرتن له تێكه‌ڵبون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ، دووركه‌وتنه‌وه‌یه
له جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركێك كه پێی ده‌وترێت چاكسازی كۆمه‌ڵگه ، گرنگ نیه له‌ماڵ
دانیشین و ئیلتزاماتی كه‌سی خۆمان به‌رامبه‌ر به خوا جێ به‌جێ بكه‌ین ، به‌ڵكو
گرنگه بهئیلتزاماتهوه تێكه‌ڵی خه‌ڵك بین وئارام بگرین له‌سه‌ر كه‌م وكوڕیهكانیان
، چونكه په‌یامی خوایی بۆ گه‌یاندنی پێویستی بهئارامیهكی زۆر هه‌یه و نابێت
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بكه‌ین هه‌ر خه‌ڵكی بێن گوێمان بۆ بگرن به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ران ـ سه‌لامی
خوایان لێ بێت ـ خۆیان تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بون ، به تێڕامان له ژیانی پێغه‌مبه‌ران
ـ سه‌لامی خوایان لێ بێت ـ له‌وه‌تێده‌گه‌ین كه په‌یامی خوا ده‌بێت هه‌نگاوی بۆ
بهاوێژرێت ، پێغه‌مبه‌ر نوح ـ سه‌لامی خوای لێ بێت ـ نۆسه‌د وپه‌نجا ساڵ تێكه‌ڵی
چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك بوو لهكۆمهڵگهكهی زۆر ئارامگریش بوو له‌سه‌ر ئازاره‌كانیان ،
پێغه‌مبه‌ر یونس سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌رچوو له‌ناو گه‌له‌كه‌ی و نائومێدی هه‌ڵبژارد
به‌ڵام خوای گه‌وره خستیه تاریكاییه‌كانی ده‌ریاو ناوسكی نه‌هه‌نگ .
هه‌ندێك جار ئێمه به‌جۆرێك خۆمان لێ ده‌گۆڕێت واهه‌ست
ده‌كه‌ین ته‌نهایی و گۆشه‌گیری و ته‌ركی به‌شێك لهڕێپێدراوهكانی ژیانمان له‌خوامان
نزیك ده‌كاته‌وه ، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه نیه نمونه‌یه‌كی له‌م جۆره‌مان هه‌یه
له ژیانی پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ كه هاتوه قَالَ جَاءَتِ امْرَأَةُ عُثْمَانَ بْنِ مَظْعُونٍ إِلَى النَّبِيِّ ( صلى الله عليه وآله ) فَقَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ عُثْمَانَ يَصُومُ النَّهَارَ وَ يَقُومُ اللَّيْلَ .فَخَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وآله ) مُغْضَباً يَحْمِلُ نَعْلَيْهِ حَتَّى جَاءَ إِلَى عُثْمَانَ فَوَجَدَهُ يُصَلِّي .فَانْصَرَفَ عُثْمَانُ حِينَ رَأَى رَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وآله ) .فَقَالَ لَهُ : يَا عُثْمَانُ لَمْ يُرْسِلْنِي اللَّهُ تَعَالَى بِالرَّهْبَانِيَّةِ ، وَ لَكِنْ بَعَثَنِي بِالْحَنِيفِيَّةِ السَّهْلَةِ السَّمْحَةِ ، أَصُومُ وَ أُصَلِّي وَ أَلْمِسُ أَهْلِي ، فَمَنْ أَحَبَّ فِطْرَتِي فَلْيَسْتَنَّ بِسُنَّتِي ، وَ مِنْ سُنَّتِيَ النِّكَاحُ " .
كه‌وابێ تێكه‌ڵ بون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ئه‌ركی سه‌رشانی
هه‌ر مسولمانێكه كهتێگهیشتوی ئیسلام بێت ، به‌ڵام پێویسته هاوشێوه‌ی پزیشكێك بێت
بۆ نه‌خۆشیه‌كانی كۆمه‌ڵگه ،تایبه‌تمه‌ندی خۆی له پارێزكاری بپارێزێت و ئاراگریش
بێت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كهناڕهحهتی ده‌كه‌ن وئازار به‌دڵی ده‌گه‌یه‌نن
.
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018