مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە
وتار/
24/03/2017
1692 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە
شێرکۆ شێخ نوری
بەڕونی دیارەو راستیەکی حاشاهەڵنەگرە کاتێ هەرشتێ لەسکەو
فەزاو تەبیعەت دەرچوو بەرەو خلیسکان و سەرسم دانو نەترەو گلاندن دەچێ شیرازە تێك
چون و لەحەد تێپەڕکردن مانای سەرلێشیواوی
لادانە لەدسپلینو پێشیڵ کردنی هەموو پرەنسیبەکانە نازانم بەئۆرگان کردنو دروست کردنی
تەشکیلەی هەیکەلی ریکخستن واتای چییە؟ ئەی دەستورو بەرنامەو پەیرو پرۆگرامی حیزبی
لەبەرچی و بۆچییە؟ ئەی لەناو خودی پەیرەودا
خاڵی سزاو پاداشت دیاری نەکراوە ئەی خاڵی لێپرسینەوەو بەداوداچون
و لێ پرسینەوەی ئەندامان دیاری نەکراوە ئەگەرئەوچەند خاڵانەی من نوسیومە و ئاماژەم
بۆی کردەوە لەناوخودی پەیرەودانییە و یاخود هەر شتێکمان نییە بەناوی پەییرەو بئ ئۆرگان
و تەشکیلەی رێکخستنین دەبا ناو لەخۆمان بنێین
یەکیەتی بێسەروبەرانی کوردستان یان یەکیەتی فرە کوێخاو ئەوەی ئێستا,لەناویەکیەتیدا
دەبینی دەی بیستی
نەشیاو ناشایستەو بەرەوهەڵدێرو تارازن مل دەنێ بەرەو ژینگەیەکی
ناتەندروست و فەزایەکی ترسناک دەچێ ئەوفەزایەش فەزای نزیک بونەوە لەئاشوبەو ناتابەی
و چەواشەبوون سەرگەردانی و بێ سەنگی دابەزاندنی باڵانس و کاڵ بونەوەو شکۆشکاندنی یەکیەتیە
زۆر بێ باکانەو نەترسانە ئاماژە بۆئەوەدەکەم راستیەکی حاشا هەلنگرە وەک پێشمەرگەیەکی
دێرن و کادیریك و پیشمەرگەیەکی کەم ئەندامی سەنگەر رووی دەمم لەبەرزترین ئۆرگانی حیزبەکەم
تا دەگاتە ئۆرگانەکانی خوارە لەگەورەترین بەرپرس تادەگاتە بەرپرسەکانی خوارەو بەراستی
شەرمە شەرمەزارییە بێشکۆییە جیگای عەیبەیە کە هیچ سنورێکی ئەخلاقی حیزبیانە لەناوخودی
یەکیەتیدا نەماوە سرف بووە بەپاشاگەردانی هیچ نەزم و نیزامیك هیچ سنورێکی دسپلینی
حیزبیانە لەناو ئەوحیزبە بەهەیبەتو قورس و گرانەدا نەماوە یەک پارچەبۆتە نەخۆشی و
پەتاو ڤایرۆسی دژبەیەکتری و دژ بەخۆی و لەسەرەوە بۆ خوارە نەخۆش کەوتن بونەتە خۆرانە
بۆ گیانی یەکتری کەستان ددانی خێر بەیەکتری دانانێن بونەتە کەوی خۆخۆر هیچ ریزو
حورمەت و ئەدەبیاتیێکی حیزبیانەو سیاسیانە نەماوەتەوە دەڵێ ی چەکوش و سندانن لەیەکتری
راست بونەتەوە مەگەر نازانن دار هۆرەی لەخۆی نەبێ ناقڵشێ خۆ ئەگەر بەعورف و عادەتی
کوردەواریش هەلس و کەوت بکەن لەناو عورف عادەتی کوردەواری ریزو ریزگرتن یەکێکەلە دیاردە
جوانەکانی ناوکۆمەلگەی کوردەوار گەورەو بچوکی هەرهەبووە ئوسوڵ ئسلوب پەیرەوکراوە سەرفی
نەزەرو لێبوردەی هەبووە کەچی زۆر بەداخەوە هەروەک ناتوانن بە ئەدەبیاتی حیزبیانەو
سیاسیانە بەیەکەوەهەڵبکەن و بەپێی پەیرەو مامەلەناکەن دەفەرمون بەعورفی کوردەواری
مامەڵەبکەن و ئەوئایدۆلۆژیەی کە خۆمانی پێوە
ڕادەوشێنین و خۆمانی پێ بادەدەین کەپێم وابێ ناوی گەورەو شاری وێرابە شۆسیال دیمکرات
با بیگۆرین بۆ شۆسیال عەشیارو یان
شۆسیال بازاڕی هەریەکەمان کوڕی باوکی خۆمان بین
قورسیا لەهەموو ماندو بون و خوین و زام و قوربانیدانەی
دراوە و ناوناوبانگی ئەوحیزبەگەیشتۆتە حیزبی شەهیدان و دریژ ترین روباری خوێن سەرچاوەکەی
ی.ن.ک پشتی تی بکەنو شەقێك لەڕابردوی خۆتان هەڵدەدەن یان ئەوەی بۆی ناکرێ توانای نەماوە
بەزۆر خۆی هەڵواسیوە تاقەتی چووە بالێی دەرچێ و خواحافیزبێ
ئێ خۆناکرێ کانیەک ئاوت لێخواردەوە بەردی تێبکەی
بەدڵنیایەوە دەڵێم ئەوەی شەڕەدنوک بەبێ هۆ لەبەرخاتری خاتران و خۆرەپێش کردن و,قایم
کردنی جیگاو و پاراستنی کورسی بۆ بەرژەوەندی خۆی کاری نەشیاو بێسەرو بەرددەکاتو لە
دسپلین حیزبیانە لادەداتو حەزبە ئاژاوەو وەیشوبە نانەوەدەکات بەبێ ریزی ووڵامی سەروی
خۆی دەداتەوە هەمو سنورو پرنسیبەکان پێ شیڵ دەکات و,بە وەگرتنی پلەیەک سێبەری خۆی
لێدەبێ بەشێر باشترە بەهۆش خۆی بێتەوە باشە کەروناکی نەما
سێبەرەکەی نامێنێ گەر هەستیش دەکات گونی زل بووە دەمێکە
دەرزی هەیە بۆ فش کردنەوەی هیوادارم کەس سەرسم نەباتو نەگلێ و هەڵنەخلیسکێ کەبوو هەڵدەدیرێ.
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017