ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟
وتار/
21/03/2017
1480 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟
كهمال ئهسكهندهر
بەشی
سێ یەم
بە تێڕامان وسەرنجێکی ووردی مێژووی مرۆڤایەتی لەحکومڕانی
و دەسەڵاتداریەتی ئیمپڕاتۆر وپاشاکان بۆمانەوەی دەسەڵات و فراوانکردنی سنوری دەسەڵاتیان
جۆرەها ڕێگەی سەیروسەمەرەیان گرتۆتەبەر دواجار بە ئامانجی خۆسەپاندن ،جگە لەوەی لە
جەزیرەی عەرەبی خێڵەکیەتی و دەست گرتن بە عورفی هۆزو عەشیرەتگەرایی تەنگی بەناوچەکە
هەڵچنی بوو .
کاتێک ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بوو بەچەتری بەر تینی گەرمای
خۆرەتاوی بیابانی عورفی ناوچەکە، بوو بە
بارانی ڕەحمەت بە سەر ئاسمانی جیاوازیەکان ودەشتی وشکی جەهالەتی گۆڕی بەسەوزایی بەها
باڵاکان ، هەر لەگەڵ دەرکەوتن وسەرەتای بونیادی کیان ودەوڵەت لەجیاتی خۆسەپاندن (پێکەوەژیان
لەسەر بنەمای مرۆڤ بون) ی کرد بە دەرمانی نەخۆشیەکانی کۆمەڵگە ، هەر بۆیە خوا گەورە
لە قورئاندا بۆمان ڕوون دەکاتەوە و چەند ئایەتێک بەنمونە دەهێنینەوە :
- (وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) سورة هود .
-(وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (99) سورة يونس
هەر بەم پەیامەبوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) یەثریب
ئەوس وخەزرەجیەکانی کرد بەمەدینەی پێغەمبەرستان ، مێژووی سەد ساڵی خوێناوی نێوانیانی
گۆڕی بە پێکەوەژیان و بۆیەکتر ژیان ، ئەرک ومافەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی مەدینەی بەجیاوازی
ئاین و نەتەوەکانیەوە لە چوارچێوەی (صحیف) یەکدا دیاری کرد، ئەوەتانێ لە سەرەتای
صحیفەدا هاتوە ( إنهم أمة واحدة من دون الناس) ئەوەش ناساندنی دانیشتوانی مەدینەیە
بەیەک ئوممەت بەسەرجەم پێکهاتەوجیاوازیەکانیەوە .
لەڕاستی دا پێکەوەژیان لەسەر بنەمای مرۆڤ بون تەنانەت لەئێستادا
کارێکی هێندە ئاسان نیە ، بۆیە ووڵاتانی زۆر پێشکەوتوو تازەبەتازە باس لەبنەمای
هاوڵاتی بون دەکەن و بەم ڕێگەیە لەهەوڵی دابینکردنی مافەکان دان ، ئەی ئەو کات دەبێت
چۆن بوو بێت لەکاتێک دا پێچەوانەکەی ڕەگی
سەدان ساڵەی داکوتابوو .
جێگەی داخە لە هەزارەی سێ یەم داین بەڵام بەها و خوێنی
مرۆڤەکان هێزی نرخیان بۆ نەماوەتەوە لە ئەنجامی ڕەشەبای جیاوازیە ئاینی و نەتەوەیی
و مەزهەبی و حزب و بچوکتر لەحزب ، ئەوەی جێگەی هەڵوەستە لەسەرکردنە ئەوەیە ئەو دەردەکوشندانە
بەرۆکی مسوڵمانانی گرتوە و پشکی شێریمان تیایدا بەردەکەوێت.
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018