ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟
وتار/
17/03/2017
954 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟
كهمال ئهسكهندهر
بەشی چوارەم
دادگەری یەکێک لەبەنرخترین خەڵاتەکانی خوای باڵادەستە کەبەخشیویەتی
بەگرۆی بەشەر ، یەکێک لەگرنگترین مەبادیئەکانی ئیسلامە کە لەڕێگەیەوە بەختەوەری بۆ
تاک وکۆمەڵگە دەستەبەر دەبێت ، دادگەری لە قورئانی پیرۆزدا بەگرنگیەوە شەن وکەو
کراوە هەروەک هاتوە { يَا أَيُّهَآ ٱلَّذِينَ آمَنُواْ كُونُواْ قَوَّامِينَ للَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلْقِسْطِ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىۤ أَلاَّ تَعْدِلُواْ ٱعْدِلُواْ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ } کەواتە دادگەری دەبێت لەسەر
بنەمای گێڕانەوەی ماف بێت بۆ خاوەنەکەی ، بەجۆرێک نزیکی و خزمایەتی و گروپێنە کاریگەریان
بەسەردا نەبێت ، تەنانەت جیاوازی ئاینیش نابێت کاریگەری هەبێت ، چونکە لەم ئایەتەدا
هاتوە ( ...إذا حكمتم بين الناس أن تحكموا بالعدل إن الله نعما يعظكم به إن الله
كان سميعا بصيرا ) کەواتە دادگەری لەنێوان خەڵک دا بەگشتی ئاماژەی پێکراوە ، هەر بۆیە کاتێک قازی مسوڵمانان
کەیسی پێشەوا عەلی خەلیفەی مسوڵمانان و کابرای جولەکەی دێتە ژێر دەست بەبێ ڕەچاوکردنی ئاین وپلە وپۆست بڕیار لە سەر کێشەکەیان دەدات
، چونکە باش لە مانای (اعدلوا ) تێگەیشتوە کەفەرمانی خودایە وئەرکی سەرشانیەتی ، ئەو
(اقرب للتقوی) وەک ئامانجی سەرەکی خۆی سەیر دەکات .
لەم دوو ئایەتەی ئاماژەمان پێکرد فێری ئەوە دەبین :
۱. دادگەری بۆ هەموو خەڵکە چونکە
خوای گەورە فەرمویەتی (.. اذا حكمتم بین الناس ان تحكم بالعدل ..) .
۲. بۆ یەکلایکردنەوە کێشەوگرفتەکان
نابێت ڕەچاوی هیچ شتێک بکرێت جگە لە ئەسڵی بابەتەکە، بەڵکو قازی ودادوەر پێویستە خۆی
بەدوور بگرێت لە خزمایەتی و خۆشەویستی وڕق لێ بونەوە بۆ گەیشتن بەبڕیار .
دادگەری لەمێژووی ئیسلامدا لەلایان زانایانیشەوە دەیان
وسەدان کتێبی لەسەر نوسراوە بۆیە هەر کات ولەهەر شوێن دادگەری ئیسلام هەبوبێت خۆشگوزەرانی
و ئاسودەیی وەک نمەی باران داباریوە ، پێچەوانەکەشی ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتۆتەوە
وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین .
لەکۆتاییدا بابەتەکە زۆر زیاتر لەوە هەڵدەگرێت کە لەبابەتێکدا
کورت هێنانی بۆ بکرێت ،بەڵام بۆ تێگەیشتن لە دادگەری و چەسپاندنی بەسەر ئەرزی واقیع
دەبێت ئەم دوو ئایەتەی لەسەرەوە هێنامانەوە بە تەواوی ڕەچاوبکرێت.
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018