میللەت ، داشی ئەوسا و باراشی ئێستا

وتار/ 11/03/2017 735 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

میللەت ، داشی ئەوسا و باراشی ئێستا

مانگی سێ بۆ کوردانی باشور ، مانگێکی پر لە یادەوەری ئازار بەخشە بەمانای کەلیمە ناو و ناوەڕۆکەی بۆ گەلی کورد  یەک مانای هەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ڕاپەڕینی شارو شارۆچکەکان بەبەشداری هێزی شاخ و  هاواری شار دڵخۆشکەر بون چونکە دژ بەڕژێمێکی ستەمکار بوو کەهەموو پێناسەیەکی خراپ شایستەی حکومڕانی ئەوان بوو بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد و عەرەبی شیعە .
‌میللەتێک لە چەند دەیەی پێش ڕاپەڕینی ساڵی نەوەدویەک داشی دامەی دەستی ئاغاو جاشەکان بوبێت ، میللەتێک ئەوسا داشێکی خوراوی نێوان بەعس و شۆڕش بوبێت ڕۆژێک بەئەنفال و ڕۆژێک بە کیمیا باران و ڕۆژێکیش بە ڕاگواستن ،ئیتر ڕووداو وپێشهاتە تراژیدیاکانی پسانەوەی نەبوبێت، بێنە بەرچاوت دەبێ لە چ ژیانێک شەو وڕۆژەکانی تێپەڕ کردبێت .
خۆشبەختانە جامی میللەت وشۆڕش لەسەری ڕژا و ڕاپەڕینەکانی لێ پەیدابوو ، ئاهێک بەبەر دڵی میللەت داهات ،ئومێدی خۆشگوزەرانیەکان لە دڵی هەر تاکێکی کورد چەکەرەی کرد ، برینی سەر دڵی کەس وکاری ئەنفال گۆڕا بە زردەخەنەی سەر ڕوخسار ، فرمێسکی چاوی دایکانی شەهیدان بو بەفرمێسکی هیوا وئومێدی داهاتوو ، ساڵ لەدوای ساڵ لەگەڵ هاتنی یادەکانی ڕاپەڕین دا هەڵپەڕین نمایش دەکرا ، بەڵام داخەکەم میللەت نەیزانی بەڕزگار بونی لە داشی یاریچیەکان ڕووبەڕووی فیلمێکی تر دەبێتەوە ، نەیزانی پاڵەوانانی فیلمەکان دەبن بە ئاش و میللەت وەکو باراش بۆ قەڵەوبونی خۆیان دەهاڕن ،نەیانزانی ڕابردوو دەبێت بە دووبارەی شریتی سەروەریەکان لای بەرپرسان بۆ دەسگرتن بەسەر پلەو پۆست وداهات و ئیمتیازاتی حکومەتە ساوایەکەی هەرێم وحزب ، نەیانزانی شۆڕش دەبێت بەتاکە شەرعیەتی خۆدەوڵەمەندکردن و حساب نەکردن بۆ جیلی دوای شۆڕش ، نەیانزانی هەمان تاسە تەنها گەرماوەکەی کەمێک لەوەی تر سارد تر دەبێت،  ئیتر نەیانزانی قۆناغی داش بونیان تێپەڕاند بەڵام هەنگاوی بەرەو هاڕینیان بەوێنەی باراش بۆ خۆراکی نوخبەیەکی سیاسی دەبێت.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌