بایومەتری، شەرعییەت بەمووچە خۆرانی بندیوار دەدات

وتار/ 04/03/2017 1122 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

بایومەتری، شەرعییەت بەمووچە خۆرانی بندیوار دەدات

بۆ یەکەمجار لەساڵی ۲۰۰٨ ئەم سیستمە راگەیاندرا و ئەوکات بۆ ئاکانیوز، کاری ڕۆژنامەوانیم لەسەر کرد، بەس دوای ۱۰ ساڵ بودجە بۆ تەرخانکردن و هەبوونی فەرمانگەکەی، ئەوجا هاتە جێبەجێ کردن.
رەنگه تاڕادەیەک رێ لەکەسانی دوو مووچەیی بگرێت، بەس بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی کەمکردنەوەی مووچەخۆرانی بندیوار، بەڵکو شەرعییەتیان پێدەدات، چونکە بەشێکی زۆر لە مووچەخۆرانی بندیوار بریتین لەکەس و کار و خزمانی بەرپرسان و ماستاوچییەکانی حزب و بەشێکی زۆریشیان لەدەرەوەی وڵاتن یان کاری حزبی دەکەن.
هەروەها بۆ ناو تۆمارکردن لەبایومەتری، تەنیا پێویستی بەنفوسی شەخسی و پشتگیری ئەو فەرمانگەیە هەیە کەموچەی لەسەر وەردەگری، ئەم ئاسانکاریی و رێخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی بندیوار و هیچ رێگرییەکی یاسایی و کارگێڕی نییە کە مەحرومیان بکات و مووچەکەیان ببڕێت.
سیاسەتی میللەت مەژغوڵ کردن بە: کارتی نیشتمانی، کارتی دەنگدان، بایومەتری. پێشتریش بە نفوسی فسفۆر و کارتی زانیاری...ئیدی بزانین لەداهاتوودا حکومەت چ فیلمێکی نوێتر دێتە بەرهەم دێنێ.
.........
فەرەیدون بێوار

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌