نێچیرڤان بارزانی خۆی بەکام دیوا دەخات

وتار/ 10/05/2021 601 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

نێچیرڤان بارزانی خۆی بەکام دیوا دەخات

فەرەیدون بێوار
به‌یاننامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، هێنده‌ی تر ئه‌ركی نێچیرڤان بارزانی قورستر كرد، هه‌ر بۆیه‌ له‌نێوان:

1: ئامۆزاكه‌یی و باڵه‌كه‌ی له‌ناو حزب
2: گله‌یی  و ره‌خنه‌ی كونسوڵخانه‌كان

سێ هه‌ڵبژارده‌ی له‌پێشه‌:
1: بڕیاری لێخۆشبوونی گشتیی و ئێعلان كردنی شه‌ڕ دژی ئامۆزاكه‌ی.
2: هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی و چوونه‌بواری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌وه‌.
3: راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خودی دادگای پێداچوونه‌وه‌ (به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای پێداچوونه‌وه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت)

رێگا چاره‌سه‌ر:
وائاسان نییه‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی له‌نێوان ئامۆزاكه‌یی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێردرێت، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌م هه‌ردووكیان رازی بكات به‌وه‌ی:
1: پێداچوونه‌وه‌ به‌بڕیاره‌كه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بە پاساوی راستكردنه‌وه‌و پاشه‌كشێكردنی یه‌كێك له‌ دادوه‌ره‌كان.
2: لێده‌گه‌ڕێ بۆ ماوه‌یه‌ك بڕیاره‌كه‌ بچێته‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و دواتر له‌ جه‌ژنی داهاتوو یان ساڵی داهاتوو لێبوردنی گشتییان بۆ ده‌ربكات.

به‌حوكمی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌ی هه‌یه‌تی، رازی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نێچیرڤان بارزانی ئاسانتره‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئامۆزاكه‌ی.

تێبینی: به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌دیوه‌كه‌ی تردا جه‌ختكردنه‌وه‌ بوو له‌سەر بڕیاره‌كه‌ی دادگای ته‌میز.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌