حكومه‌تی هه‌رێم چی ده‌خوات؟؟؟

وتار/ 02/07/2020 613 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

حكومه‌تی هه‌رێم چی ده‌خوات؟؟؟

فه‌ره‌یدون بێوار
له‌ماوه‌ی 5 ساڵی به‌ناوی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی خواردووه‌:

1: پاره‌ی گه‌ڕاوه‌ی سلفه‌ی عه‌قار
2: پاره‌ی گه‌ڕاوه‌ی سلفه‌ی زه‌واج
3: پاره‌ی گه‌ڕاوه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵی
4: پاره‌ی گه‌ڕاوه‌ی قه‌رزی پیشه‌سازی
5: پاره‌ی گه‌ڕاوه‌ی سندوقی نیشته‌جێبوون
6: پاره‌ی سندوقی خانه‌نیشینی فه‌رمانبه‌ران
7: پاره‌ی هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌سلێمانی
8: پاره‌ی هاوڵاتییان له‌سندوقی شاره‌وانی له‌هه‌ولێر (جاران شاره‌وانی 300 هه‌زار دیناری له‌خاوه‌ن زه‌وی وه‌ر‌ده‌گرت كه‌ به‌نیازی خانوو كردن بوو بۆ ئه‌وه‌ی 3 نه‌مام بچێنێ و به‌حیساب دواتر ده‌یداته‌وه‌، به‌س حه‌په‌لوش كراوه‌).
9: پاره‌ی هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
10: پاره‌ی هاوكاری سه‌رمایه‌داران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
11: پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ناوی پاشه‌كه‌وت و لێبڕین
12: پاره‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت
13: پاره‌ی داهاتی ناوخۆیی و خاڵه‌ سنورییه‌كان
14: پاره‌ی منحه‌ی حزبه‌كان و رێكخراوه‌كان
15: پاره‌ی پڕۆژه‌كان و خومه‌تگوزارییه‌كان و راگرتنی زۆرینه‌یان
16: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌به‌غداوه‌ دێت
كه‌چی ئه‌م حكومه‌ته‌ ساوایه‌ كه‌ ته‌مه‌نی سی ساڵه‌، هێشتا ده‌ڵێ 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌و به‌ناوی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازییه‌وه‌ وا به‌نیازه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكاته‌وه‌و به‌شێكی زۆریی ده‌رماڵه‌كان ببڕێت.
له‌كاتێكداخاڵی گرنگی چاكسازیكردن، له‌بواره‌كانی داهات و فرۆشتنی نه‌وت و غاز و ئاشكرا كردنی گرێبه‌سته‌كان و شه‌فافكردنی داهاتی خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ناوخۆییه‌كان، نه‌هێشتنی قۆرخكاری و سزادانی كۆمپانیا حزبییه‌كان كه‌ خه‌ریكی تاڵانین، بڕینی منحه‌ی وه‌زیر و به‌رپرسه‌كان و بڕینی موچه‌ی سه‌دان مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان كه‌ به‌ناوی جیاواز و پله‌ی جیاوازه‌ خانه‌نشینكراون، ده‌كرێت نه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك كه‌ مانگه‌ی 500 هه‌زار دینارێكه‌. مه‌كته‌ب سیاسی هه‌یه‌ سه‌رده‌مانێك به‌ناوی گۆڵچی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری موچه‌ی رێزلێنانی وه‌رده‌گرت، كه‌ له‌ژیانیدا گۆڵێكی سیاسی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌