دوو هه‌ڵه‌ی ستراتیژی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی كورد...

وتار/ 26/09/2020 571 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

دوو هه‌ڵه‌ی ستراتیژی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی كورد...

فه‌ره‌یدون بێوار
1: بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وت

كه‌ بووه‌ هۆی بڕینی موچه‌ و بودجه‌ و قه‌رزداربوونی حكومه‌ت و وه‌ستانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی موچه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك و وه‌ستانی جوڵه‌ی بازرگانی و ئابووریی هه‌رێم و زیادبوونی هه‌ژاری و بێكاری و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان و ئیفلاسبوونی چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك...و....

2: بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم

بڕیارێكی تا بڵێی هه‌ڵه‌ و بێ دیراسه‌ و به‌میزاجی شه‌خسی و حزبی و كاردانه‌وه‌ بوو، هیچ راوێژ  و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و هاوسێكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو، هیچ كه‌ پشتگیریان نه‌كردین به‌ڵكو دژیشمان بوون، كه‌ بووه‌ له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و له‌ 45%ی خاكی كوردستان و داخستنی سنوور  و فرۆكه‌خانه‌كان و گه‌مارۆدانی هه‌رێم له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسی و بچوككردنه‌وه‌و په‌ڕ و باڵكردنی هه‌رێم، به‌جۆرێك هه‌رێمی له‌ ده‌وڵه‌تی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌وه‌ كرده‌ هه‌رێمۆكه‌.
ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵه‌ ستراتیژییانه‌‌ كه‌ سه‌ری هاوڵاتییانی هه‌رێمی خوارد، كه‌چی به‌رپرسان و بڕیارده‌رانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌ میله‌ت بكه‌ن  و ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌، كه‌چی  هێشتا شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌، ئێستا به‌پاڕانه‌وه‌و شاند و واسیته‌ش حكومه‌تی عێراقی سه‌رانی هه‌رێم وه‌رناگرێته‌وه‌و وێرای ته‌سلیم كردنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆییش، هێشتا حكومه‌تی ناوه‌ندی داشی سواره‌ و رازی نییه‌.
 کاتێک دەستەیەک لەرۆشنبیران و نووسەرانی  کوردستان بەتایبەتی بەسەرپەرشتی شێرکۆ  بێکەسی شاعیر و هاوڕێکانی، لەساڵی 2005 ریفراندۆمیان کرد و لە99% خەڵکی بە بەڵێ  دەنگیان بۆ  سەربەخۆیی دا و ئەنجام و کارتەکانیان رادەستی سەرکردایەتی کورد کرد، هەر ئەوانەی کەئێستا لاف  و گەزافی ریفراندۆم  و  سەربەخۆیی  لێدەدەن، کەچی ئەوسا گاڵتەیان بەپرۆسە و  قەزیەکە دەهات  و بەپێکەنینەوە  لەشاشەکان باسی پرۆسە و قەزیەکەیان دەکرد، کەساڵی 2005 بەپێچەوانەی  2017 گونجاوترین  کات بوو  بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی.
فرۆشتنی نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم و كورستانی سه‌ربه‌خۆ و ده‌وڵه‌تی كوردی، مافی ره‌وا و سروشتی و یاسایی و شه‌رعی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ڵام كورد وته‌نی: كنگر و ماسیش به‌واده‌ی خۆی.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌