یادی ڕاپەڕین؛ بە دووبارەنەکردنەوەی ڕەفتارەکانی بەعس دەبێت

وتار/ 03/03/2017 1237 جار بینراوە

عەبدولستار مەجید

یادی ڕاپەڕین؛ بە دووبارەنەکردنەوەی ڕەفتارەکانی بەعس دەبێت
عەبدولستار مەجید
بەبۆنەی ھاتنی ساڵرۆژی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ ی گەلەکەمان، پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەم کە بەڕاستی خاوەنی یەکەم و کۆتایی ئەو شۆڕشە گەورەیەن کە کۆتایی بە حوکمی ئاگر و ئاسنی دڕندەترین ڕژێم ھێنا .
ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، چ لەسەر ئاستی ناوخۆ چ لەسەر ئاستی دەرەوەی خۆشمان لە تەنگژەیەکی سیاسی و سەربازیی و ئابورییداین و، پێشمەرگەکانمان لە سەنگەرەکاندا گیانی خۆیان بۆ پاراستنی سنورەکانی کوردستان دەبەخشن، بەڵام بەداخەوە ھێزە سیاسیەکانمان لەوپەڕی ناکۆکی و ململانێی سەختدان و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیش لەوپەڕی دژواریی و نەھامەتیدایە .
بۆیە دەمەوێ ئەم بۆنە گەورە و پیرۆزە بقۆزمەوە و چەند تێبینی و خاڵێکی گرنگ بخەمەڕوو:
۱_ بەھۆی ستەم و خراپەوە خوای گەورە ڕژێمی بەعسی لە ناوبرد، بۆیە پێویستە ئێمەش وریا بین بە ڕێگەو ڕێبازی ئەودا نەڕۆین و ڕەفتارەکانی ئەو ڕژێمە دووبارە نەکەینەوە !
خوای گەورە دەفەرموێت "وسکنتم فی مساکن الژین ڤلموا انفسھم وتبین لکم کیف فعلنا بھم" واتە؛ ئێوە لە شوێن و سەر تەخت و کورسی ئەوانە نیشتەجێ بوون کە ستەمیان لە خۆیان کرد وبۆتان دەرکەوت کە چیمان لێ کردن" بۆیە پەند وەرگرتن لە ستەم و چارەنوسی ئەو دیکتاتۆرانە کارێکی ژیرانەیە !
۲_ ڕاپەڕین دەروێکی کە خێری پەروەردگار بوو لەم میللەتەی کردەوەو پاشان بەھەموو لایەک ئەنجام دراوە بە پاڵپشتی جەماوەر و، ھیچ کەس و لایەنێکیش بۆی نیە بەتەنھا خۆی بکاتە خاوەنی ڕاپەڕین و دەستکەوتەکانی .
۳_ چۆن دەستکەوتەکانی بپارێزین کە لەسەروی ھەموویەوەئازادی و بوونی ئەم نیمچە کیان و قەوارەیە، ئەمەش بەوە دەبێ کە دادگەر بین و لەگەڵ خەڵک و میللەتی خۆمان باش بین و خزمەتیان بکەین، ئەو کات خوای گەورە ئەم چاکە و نیعمەتانەی بۆمان بەردوام و زیاد دەکات ھەروەک لە قورئاندا ھاتووە "وإژ تڕژن ربکم لئن شکرتم لڕزیدنکم و لئن کفرتم ان عژابی لشدید"
ئەوەشمان بیرنەچێت بەھۆی ستەمەوە ووڵات تێک دەچێ و خەڵک بێزار دەبێ و ناچار دەبێ دژی دەسەڵاتی خۆماڵی و دامەزراوەکان ھەڵوێست وەربگرێ!
٤_ ئەم قۆناغە زۆر سەختە و دەبێ ھەوڵ بدەین خۆمان ڕێک بخەینەوە و چاکسازی ڕاستەقینە بکەین و کێشەکان چارەسەر بکەین و پێش ھەموی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و باروگوزەرانی خەڵک باش بکەین !
جارێکی تر ئەم یادە مەزنە لە خۆم و خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوادارم ئەو ڕۆژە نزیک بێت کە چیتر خوێنی ڕۆڵەکانمان نەڕژێ و کۆتایی بە ناخۆشی و ناڕەحەتیەکانی گەلەکەمان بێت .

نوێترین نوسینەکانی عەبدولستار مەجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌