ووشە لەنێوان دروشم و نوسکەی بێ دەنگی دا

وتار/ 01/03/2017 869 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

ووشە لەنێوان دروشم و نوسکەی بێ دەنگی دا
 كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
 تۆ بڵێی ووشەکان لەچ ئەرکێکدا دەتوانن خزمەت بکەن ، ووشەکان لارولەنجەی ڕستەی دروشمەکان بن یان نەخێر ببن بە ئاهی دڵی منداڵانی بێ باوک یان لەئاوازی نزا و لاوانەوەی دایکانی شەهیدان بن و ببن بە ترینگەی جەڕەسی دەرگای گوێچکەو دڵی سیاسیەکان....
ئەوێ ڕۆژێ بەبیرم دێت ووشەکان لە کڵپەی گڕی زیندانیە خۆڕاگرەکانی زیندانەکانی بەعس هەوری ڕەشی دژ بەستەمیان گڵدەدایەوە ، بەبیرم دێت ووشەکان لە پرسەی ئەنفال و دەسبەسەرانی نوگرەسەلمان و شەهیدانی هەڵەبجە دا بە ئاوازی گەرمیانیەکان و شین وڕۆڕۆی جێماوانی دانیشتوانی هەڵەبجەو کۆیە و گەلی کورد، بەکۆڕس ئاسمانی هەرێمیان تەنی بوو .
 ئەوێ ڕۆژێ بەبیرم دێت لە ڕاپەڕینەکانی مانگی ئازار ،ووشەکان هاوشانی تفەنگی پێشمەرگە تانک وزرێ پۆشەکانی دوژمنیان هەڵدەبڕێ .
بەڵام لەسەردەمێک مەزرای سیاسەت هەڵقوڵاوی ماڵی سیاسیە بێ موبالاتەکان بێت و بەسەر سینگی هاوولاتیانی خێرلەخۆنەدیو  ڕێ بکات و گێژاوی ناو زێرابی بەردەم ماڵی خانەوادەی شەهیدان بێت،  ووشەکان لەئەرکی ئەوەدان شەوان ببن بەڕستەی دروشمی بەرپرسان و لەڕۆژیش دا نوسکەی هاواری ناخ و بێ دەنگی زمانی هاووڵاتیان.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌