گەر دوێنی بێت یاخود ئەمرۆ راست هەر راستە

وتار/ 25/02/2017 854 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

گەر دوێنی بێت یاخود ئەمرۆ راست هەر راستە

شێرکۆ شێخ نوری
گەر دوێنی بێت یاخود ئەمرۆ راست هەر راستە
بەڵێ هەزارجار بەڵێ بۆ مێژو بۆڕاستی بۆدادوەری
 بۆمرۆڤایەتی.بەبەڵگەوە،ئەوەڕاستیەکی حاشا،هەڵنەگرە.،خەڵکی کوێ و لەکوێ یەکەم پریشکی ڕاپەڕین سەری هەڵداو یەکەم شەهیدو قوربانی کێ بو خەڵکی چ دەڤەریک بو .بەڵام بەداخەوە سوکایەتی بەپیرۆزی مێژوش کرا غەدرێکی گەورەیان لە ڕۆلە راگوێزراوەکانی قەڵادزێ و پشدەر کرد یەکەم هاوار یەکەم چەپڵەو یەکەم ڕاپەڕین یەکەم گوللە و یەکەم شەهید رۆڵە دڵپڕو،چاو پڕلەخەم و فرمێسک قەتیسماو لەتاودوری پشدەرو قەڵای زامو شاری کاولو بەجێ ماوی لەگەڵ خاک یەکسان کراو بوو
بەڵام سەرباری ئەم هەمو ناهەمواریو،بەدبەختیو ماڵ وێرانیو دەربەدەریو راگویستنو ماڵ کاول کردنەش،جارێکی تر بەدستی خۆمان غەدرمان لێ کراو ئەم مێژووەیان پێ ڕەوانەبینین لێیان زەوت کردیانو کرابە کاڵاو،بەبەری رانییە داکرا
گرنگ ئەوەیە زیاتر ستەنیان لێ نەکردین دورتریان نەکردنەوە رانیەش هەر شارو،زێدەی خۆمانەو دەستە خوشکی شارەکەمانە.بەڵام راستی هەر راستیە درەنگ یان زوو هەردەردەکەوێت.ناکرێ بێدەنگ بین لەئاست راستیەکان لەیەکەم یادی ڕاپەڕین بەشەرو هەڕەشە کردن ئەم مێژووە درا بەرانییە
بازیاتر بەڕە لەسەر هەتیوان هەڵنەدەمەوە و برینە کۆنەکانەکان نۆ نەبنەوە راستی هەرڕاستییە
پێچەوانەکەشی ناڕاستیە. بەڵام بائەوراستیەش بڵیم کەحەقیقەتە. ئەگەر رانیەو خەڵکە دڵسۆزو ئازاوڕاپەڕیوەکەی نەبویایە لە ۵ـ۳ دا ئەقارەمانیەتەیان نەخوڵقاندایە ئەوئازایەتییەیان نەنواندایە بێشک،ڕاپەڕین بەجۆرێکی تر وەردەچەرخا و ئەوانەی ئۆردگای خەباتیش قەتڵو عام دەکران ئەمەش ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرەو کەس ناتوانێ نکۆڵی لێ،بکات.

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌