ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟ .. بەشی دووەم

وتار/ 25/02/2017 946 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟ .. بەشی دووەم
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
بەشی دووەم
کاتێک لەپانتایی و قوڵی دەریای پەیامی پیرۆزی ئیسلام ڕادەمێنی لە هەر گۆشەیەکیدا دوڕو مەرجانی بێ شومار بەدی دەکەیت .
تاکەکانی کۆمەڵگە هەندێکیان بۆ گەورەیی خۆیان لەئاوێنەی گیرفانیان دەڕوانن و هەندێکیشیان لە پلەوپۆست ، لەبەر ئەوەیە لەهەڵسوکەوتی ڕۆژانەیان زۆرێکیان بەبچوکی لەدەوروبەریان ڕادەمێنن ،خوای باڵادەست بۆ دەربازبون لە نەخۆشی خۆبەزل زانین ولوت بەرزی ،(سادەیی) لەهەڵسوکەوت بەدیاری دەبەخشێت بەمرۆڤایەتی و ئاڕاستەمان دەکات کە هیچ کات لوت بەرزی لەئاست ئەوانی تر نەنوێنین لەشانۆی ژیان ، هەروەک دەفەرموێت ( ...لا تمشي في الارض مرحا انك لن تخرق الارض ولن تبلغ الجبال طولا) کەوابێ مرۆڤی ژیر چۆن ڕێگە بەخۆی دەدات لوت بەرزی بنوێنی؟
 لوقمان ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات هەروەک لەقورئان دا  هاتوە و پێی دەفەرموێت ( ولاتصعر خدك للناس ولاتمش في الارض مرحا ان الله لایحب كل مختار فخور) ، هێنانەوەی نمونەی وەسیەتێکی لەم جۆرە بەڵگەی گرنگی دانی خوای باڵادەستە بەم باس وبابەتە، خۆبەزل زانین زۆر هۆکاری هەن بەڵام دیارترینیان کەسەرەتایی ترینیانە بریتیە لە " أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ ....ٍ " سەرچاوەی ئەم دروشمەش ئیبلیس خاوەنیەتی لەسەرەتای دروست بونی ئادەم - علیه السلام - کاتێک دەڵێ ِ : " أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ "
کاتێک لە ژیانی پێشینەچاکەکانی مێژووی زێڕینی ئیسلام سەرنج بدەین دەبینین زانایان وبەرپرسانی ئەوسا بەجۆرێک تێکەڵی کۆمەڵگەی خۆیان بون بەئاسانی لەخەڵک جیانەدەکرانەوە  لەجل وبەرگ و سەروسیماوە بگرە تا خانو و سواریەکانیان نمونەی زۆر لەم بارەیەوە هەن ئیمامی عومەری کوڕی خەتاب - ڕەزای خوای لێ بێت - لەکاتێک دا ئەمیری ئیماندارانە و لەپۆستی سەرۆکی دەوڵەت دایە بەڵام کاتێک وەفدی ووڵاتان سەردانی مەدینە دەکەن لە بەر سێبەری خانوە قوڕینەکانی شار دەیدۆزنەوە ، ئیبراهیم ی کوڕی ئەدهەم کە لەئێستاشدا ناو وخزمەتەکەی لە جیهانی ئیسلامی دا دەدرەوشێتەوە بەڵام کاتێک دەچێتە یەکێک لەمزگەوتەکان دوای بەجێهێنانی نوێژ لەلایەن خادمی مزگەوتەکە ڕێگەی چونەدەرەوەی نیشان دەدرێت ، ئەمانەو چەندان نمونەی تر بەڵگەی ئەوەیە کە تەبەقات ڕێگە پێدراونیە، لە ئێستادا جێگەی خۆیەتی پرسیارێک لەبەرپرسانی ئیسلامی وئەوانە  بکەین کە هەڵگری پەیامی ئیسلام ومیراتگری پێغەمبەرانن ئاخۆ ژیان وگوزەرانیان و ئۆتۆمبێڵ و خانوەکانیان هاوتایە لەگەڵ کام چین و توێژ کۆمەڵگە؟ ئایا کێبڕکێی ژیانیان لەگەڵ بەرپرسانی عەلمانیە یان سەلەفی سالح؟
هەر کات تەبەقات دروست بوو و فیزوخۆبەزل زانین بوو بەمۆدەی ئەو دوو چینەی لەسەرەوە باسمان کرد  ،لەئەنجام دا دەبن بەتەڕایی و خوناوی ناوسەوزایی بەر نسار کەهیچ کات خۆرەتاوی مەڕحەمەتی ئیلاهی بەری ناکەوێت و نابن بەمایەی جێگەی ئیسراحەت بۆ ڕێبوارانی ژیان .

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌