دەمارگیری لە هەناوی لاشەی بێ ڕۆح دا
وتار/
17/02/2017
1890 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
دەمارگیری
لە هەناوی لاشەی بێ ڕۆح دا
كهمال
ئهسكهندهر
خوای
باڵادەست مرۆڤی دروست کردوە هەر لە بنەڕەتیش دا هەستی تێکەڵاوی و خۆشەویستی لەنێوان تاکەکان لەسەر بنەمای مرۆڤ بون بۆ مرۆڤە
ئاساییەکان فەراهەم هێناوە ، کاتێک لە قورئانی پیرۆز دەڕوانین بەڕونی ئاڕاستەمان دەکات
بۆ لێک تێگەیشتن و یەکتر ناسین بەلە بەرچاوگرتنی پاراستنی سنوری ناسنامەجیاوازەکان
، هەروەک دەفەرموێت ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ) ، لەڕاستی دا ئەم ئایەتەی
قورئان لەبازنەیەکی بەرفراوان موخاتەبەی مرۆڤایەتی دەکات ،کاتێک لێی ورد دەبینەوە
بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێت مرۆڤایەتی لەسەر ڕێچکەی دەمارگیری دوور دەخاتەوە جا بەهۆکاری نەتەوەیی و ئایینی ومەزهەبی بێت یان
لەچوار چێوەیەکی بیریتەسکی حزبایەتی وفیکری بێت ، هەروەک ئەوەی لەفەرمودەی پێغەمبەر
(صلی الله علیه وسلم ) دا هاتوە (ليس منا من دعا إلى عصبية وليس منا من قاتل على
عصبية وليس منا من مات على عصبية). رواه أبو داود ،هەروەک لە فەرمودەیەکی تردا فەرمانمان
پێ دەکات ودەفەرموێت : (دعوها فإنها منتنة). زانایان وپێشەوایانی ئیسلام بەهەستیاریەوە
لەم حاڵەتە دەڕوانن ،هەروەک ابن القيم ڕەحمەتی
خوای لێ بێ دەڵێ : (الدعاء بدعوى الجاهلية كالدعاء إلى القبائل والعصبية ومثله
التعصب إلى المذاهب والطوائف والمشايخ وتفضيل بعضهم على بعض يدعو إلى ذلك ويوالي
عليه ويعادي فكل هذا من دعوى الجاهلية)، هەروەها ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێ : (كل ما خرج عن دعوى الإسلام والقرآن
من نسب أو بلد أو جنس أو مذهب أو طريقة فهو عزاء الجاهلية). لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کرمی دەمارگیری ئەوکاتە لەهەناوی لاشەی حزب و
گروپ دا جەست و جۆدەکات کاتێک ڕۆحی بەهاکانی مرۆڤ بون و تێراوی ئیمان لەلاشەیدا
نامێنێت و لەئەنجامیشدا دەبێت بەکەلاکێکی تێهەڵدراوی بێزراوی بۆگەن لەم کاتەشدا تەنها
کەمتیار بەدەوری دا کۆڕ دەبەستن و قەپی چێژی
خۆیانی لێدەگرن ، بۆیە هەرکاتێک ورتە ورتی دەمارگیری لەهەر شوێنێک سەری هەڵدا باشترین
ڕێگا کەسانی ژیر بیگرنەبەر ئەم فەرمودەی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) کەدەفەرموێت
( ..... من كان يٶمن بالله والیوم الاخر فلیقل خیرا اولیصمت ) ، کەوابێ هیچ بیانویەک
نیە بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دەمارگیری بەشکاندنی ئەوانی دیکە چونکە خاوەن یەک ئامانجەکان
ئەو کاتە ژیراتی خۆیان دەسەلمێنن کەلەخزمەت بەرەو لوتکەی یەک ئامانجی هەنگاو هەڵبگرن
و هیچ کات بون و گەورەیی خۆیان لە هەوڵی بچوک کردنەوەی دەوروبەریان بەدی ناکەن ، لەکۆتایی
دا ئومێدەوارم لەخزمەت پڕۆژەی برایەتی دا چنینەوەی نەخش ونیگاری دەست ڕەنگینیمان ورد وجوان تر بکەین چونکە هاووڵاتیانی کوردستان
بەئومێدەوە لەهەنگاوەکان دەڕوانن .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018