چیرۆکێکی ڕابردوو بۆ واقیعی ئێستا
وتار/
13/02/2017
778 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
چیرۆکێکی ڕابردوو بۆ واقیعی ئێستا
فاروق عه‌لی
له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌وكات که
هه‌رسێ لایه‌نی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی،
له‌هه‌ڵه‌بجه هێزی چه‌کداریمان هه‌بوو، جارجاره به‌ریه‌ککه‌وتن له‌ناو پێشمه‌رگه‌ی
لایه‌نه‌کاندا دروستده‌بوو.
ئێمه‌له‌مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
دوو تاسێ براده‌رمان هه‌بوو، جۆرێك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی یه‌كێتی هه‌بوو!!
ئێمه‌ش ئاگاداربووین لێیان، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشابووین ئه‌وه بوو كه: هه‌رکات
ئاڵۆزییه‌کان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌و پارتی دروستده‌بوو، ئه‌و براده‌رانه‌مان
یه‌کسه‌ر چه‌کیان هه‌ڵده‌گرت و تاقمیان ده‌به‌ست و ده‌یانوت: نابێ ئه‌مه له‌پارتی
قبووڵ بکرێت، به‌کورتی ئه‌رکیان بردنی زانیاری و تێکدانی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌بوو!
ئێمه‌ش هه‌ندێكجار به‌مه‌به‌ست زانیاری هه‌ڵه‌مان پێده‌دان،
چونکه دڵنیابووین هه‌رزوو ده‌یگه‌یه‌نن به‌شوێنی خۆی، له‌ڕاستیشدا زانیارییه هه‌ڵه‌کانی
ئێمه سه‌رچاوه‌ی ژیانیشیان بوو، چونکه پاره‌یان له‌بری وه‌رده‌گرت، به‌ڵام هه‌رکات
ئاڵۆزییه‌کان ده‌که‌وته نێوان ئێمه‌و هێزه‌کانی یه‌كێتی، ئه‌و براده‌رانه یان "نه‌خۆش"
بوون یان "ونده‌بوون" دواجاریش پاش گۆڕانکارییه‌کان، ئه‌وان به‌یه‌کجاری
ڕه‌نگی خۆیان گۆڕی بۆ سه‌وز.
به‌داخه‌وه، ئێستا هه‌ندێكجار من ئه‌وه ده‌بینم، به‌ڵام
به‌مۆدێلی ئێستا، که‌سانێک ده‌بینم به‌گومانه له‌هه‌نگاوه‌کانی برایه‌تی و یه‌کڕیزی
نێوان ئیسلامیه‌کان، ته‌فسیری باشی بۆ ناکه‌ن و خه‌ونی خه‌راپی پێوه ده‌بینن، له‌بری
ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی بن و بیپارێزن، به‌داخه‌وه تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان کردووه‌ته
مه‌یدانی چه‌له‌حانێ و کێ به‌رکێ، هه‌ندێکیان له‌وانه‌یه له‌دڵسۆزییه‌وه سه‌رچاوه
بگرێت، به‌ڵام هیچ خزمه‌تێک به مسوڵمانان ناکات، هه‌ندێ ئه‌ندام و کادیرهه‌ن له‌هه‌موو
لایه‌ک، هیچ جۆره که‌م و کورتیه‌ک له‌براکه‌ی قبووڵ ناکات، پاساو بۆ هه‌ڵه‌کانی
ناهێنێته‌وه، پێیخۆشه ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ئه‌م ئینتیمای بۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موان
دۆستایه‌تی بکات و ببێته هاوپه‌یمان ته‌نها ئیسلامیه‌کان نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆركات له قسه‌و هه‌ڵوێستی هێندێك
گومان بكه‌یت، به‌ڵام خۆشبه‌ختی بۆ که‌سێک ده‌بێته به‌ردێک له بوونیادنانی دیواری
برایه‌تی نێوان مسوڵمانان، نه‌گبه‌تی بۆ که‌سێک ده‌بێته پاچ و یه‌ک ڕیزی مسوڵمانان
ده‌شێوێنێت .. ئه‌م جۆره‌که‌سانه هه‌رکه‌س بن و له‌هه‌رکوێ بن، خزمه‌ت به نه‌یارانی
مسوڵمانان ده‌که‌ن، چونکه له‌برایه‌تی نێوان ئیسلامیه‌کان، ئه‌وه‌ی خۆشحال و
سوودمه‌ند ده‌بێ مسوڵمانانن، ئه‌وه‌شی له یه‌کڕیزیان ده‌ترسێت و لێی زه‌ره‌مه‌ند
ده‌بێ نه‌یارانیانن، که‌واته خۆشبه‌ختی بۆ که‌سێک له‌ڕیزی مسوڵماناندا هه‌ژمار
بکرێت.
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019