ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟ بەشی : یەکەم
وتار/
13/02/2017
1166 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
ئیسلام چی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە ؟
کەمال ئەسکەندەر
بەشی : یەکەم
ئەم ناونیشانە پرسیارێکی هێندە بەرفرەیە ، پێویست دەکات
لەداهاتوودا چەندین بەشی بۆ تەرخان بکەین چونکە ئاینێک دوا ستونی پەیامی ئاسمانی بێت
بۆ گرۆی بەشەر ئاسۆییەکەشی سەرتاسەری جیهان بگرێتەوە و خاوەن مێژویەکی دێرین بێت و
خاڵی کۆتاشی پەیوەست بێت بە کۆتایی ژیانی مرۆڤایەتی، بێگومان زۆر هەڵدەگرێت بۆ وەڵامی
ئەم پرسیارە ، بەڵام لێرەدا تێڕوانینمان تەنها بۆ باسێک پوخت دەکەینەوە کە خوا لە ڕێگەی
پەروەردەی شەریعەت بەخشیویەتی بە مرۆڤ ئەویش
بریتیە لە :
(دڵێکی بارگاوی بەویژدان)
ئەم بابەتە ڕەنگدانەوەی لە ژیانی تاکەکان پێویستیەکی حەتمیە
بەتایبەت لە(بواری کۆمەڵایەتی) و( ئەرکی بەرپرسیارەتی)دا .
ئەگەر کەسێک بیەوێت مرواریەکی بەنرخی دەستکەوێت دەبێت
تواناکانی تاریکی قوڵایی زەریاودەریان تێ پەڕبکات، ئەوە نمونەیەکی وێنەئاسایە بۆ کەسێک
بیەوێت دڵەکەی بارگاوی بێت بەویژدان دەبێت قۆناغی نەزەری بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام تێ
پەڕێنێت و بەکردەیی بچێتە قوڵایی ئیسلام چونکە پێچەوانەی دەریاوزەریاکان تا بچینە
قوڵایی ئاینی ئیسلام بەرچاوڕۆشنی زیاترمان پێدەبەخشێت بۆ گەیشتن بەقۆناغی کردەیی لە
خزمەت کردن بە کۆمەڵگە.، چونکە ئەمیان لەقوڵاییدا ڕوناکاییمان پێدەبەخشێت،بەگەڕانەوەمان
بۆ مێژوو دەبینین ئایین خاوەن دڵێکی بارگاوی بەویژدانی وەک عومەری کوڕی خەتتاب بۆ
کۆمەڵگە بەرهەم دێنێت ،لەکاتێکدا سنوری دەسەڵاتەکەی چەند ووڵاتێکی ئەو سەردەمەی ئێستابوو
،بەڵام شەو خەو ناچێتە چاوەکانی لە بەر ئازاری ویژدان بۆیە کۆڵان بەکۆڵانی شاری مەدینەی
تەی دەکرد نەبادا منداڵێک لەبرسان زریکەی گریانەکەی دڵی دایکی ئازار بدات ، ئەمە
جگەلەوەی چەندین نمونەی تری هەن کەتائێستاش
لە نمرەی بەرپرسیاریەتیدا پلەی ئیمتیازی بەردەکەوێت.
ئایین چەند هاوەڵێک پەروەردە دەکات کە لەکاتێکی تەنگەتاوی
بونی مەترسی لە سەر ژیانیان بەڵام هیچ کامێکیان ئامادەنین بە قومێک ئاو لێویان تەڕبکەن
ئەم دەڵێت بیدە بەئەو ئەویش دەڵێت بیدە بەئەوانی تر تا گیانیان دەسپێرن ، ئیتر ئەوانەن
خاوەن دڵی بارگاوی بەویژدان ، لەم بارەیەوە زۆرنمونەی نادری هاوشێوە بونیان هەیە کە بەهۆی درێژبونەوەی بابەتەکە ناگونجێت
باسی یەکەبەیەکەیان بکەین ، هەر کەس حەزدەکات بابچێتە خزمەتی ژیانی پێغەمبەر (صلی
الله علیه وسلم) ئینجا دەزانێت ( خیر القرون قرنی ) مانای چی دەگەیەنێ.
ڕەنگە پرسیارێک ڕووبەڕوومان بێتەوە ، ئەی لە ئێستادا چی
؟
لە سەرەتاوە تیشکمان خستە سەر ئەوەی ویژدان دڵێک بارگاوی
دەکات کەلەقۆناغی کردەیی دابێت و ناخ وڕوخسار لەیەک وێنەدا کۆبکاتەوە ، بۆیە دەبێت
ژیرانە و دوور لە سۆز بەبێ ڕەچاوکردنی شێوەی ڕوخساری تاکەکان و ناوونیشانی بەرپرسان
، بەشێوەیەک لێی ورد بینەوە ئاخۆ لە سەردەمی قوڕسی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان چەند پرسیارێک لەخۆمان بکەین :
۱.بەرپرسان بەگشتی سەرقاڵی جێ
بەجێکردنی ئەرکی بەرپرسیارەتین بۆ خۆشگوزانی ژیانی دانیشتوانی هەرێم یان هۆکاربون
بۆ هەژارکردنی میللەت و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی؟
۲. بەرپرسان بۆ بەرزکردنەوەی
ئاستی قوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندن بەدابین
کردنی پێداویستیەکان لەکوێی قۆناغی جێ بەجێ کردنی پلانەکانیان دان یان خەریکی منداڵەکانی
خۆیانن تا ماستەرو دکتۆرا لە ووڵاتان بێننەوە لەسەر حسابی داهاتی گشتی ؟
۳.بەرپرسان ئەو بارودۆخەیان تێپەڕاندوە
نەخۆشخانەکانی هەرێم بگەیەنن بەئاستێک نەخۆشانی خانەوادەی خۆشیان لە نەخۆشخانە
حکومیەکان چارەسەر بکەن ، یان بۆ ددان کێشانێک دەچن بۆ نەخۆشخانەکانی ووڵاتان؟
۳. سەرجەم بەرپرسانی حکومی وحزبی
بەهەموو جۆرو ڕەنگەکانیەوە هەڵسەنگێنە ئاخۆ ژیانیان لەگەڵ ژیانی هاووڵاتیان چۆنە ؟
نرخ وڕووبەری خانوو و ڤێللاکانیان هاوتایە لەگەڵ چەند خانوو و گەڕەکی هاووڵاتیانی ئاسایی ، نرخی ئۆتۆمبێڵە گرانبەهاکانیان یەکسانە
بەداهاتی چەند ساڵی داهاتی هەر تاکێکی هاووڵاتیانی هەرێم ؟
هەر کات وەڵامی ئەو پرسیارانەمان دەستکەوت ، ئینجا بۆمان
ڕون دەبێتەوە، ئایا لەسەردەمی ئێستادا دڵێکمان دەست دەکەوێت بارگاوی بێت بەویژدان
؟
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018