وەزیرێکی دڵسۆز و خزمەتگوزار

وتار/ 12/02/2017 1272 جار بینراوە

به‌ختیار سه‌عید

وەزیرێکی دڵسۆز و خزمەتگوزار
بەختیار سەعید
هه‌مووتان لاتان ئاشكرایه‌،كه‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانم له‌سه‌ر حكومه‌ته‌ گه‌نده‌له‌كه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م بووه‌...
وه‌ڵێ له‌ هه‌موو شوێنێك به‌رپرسی راستگۆ و دلسۆزو خاكی بێ گه‌رد بوونی هه‌یه‌
ئه‌مرۆ سه‌ردانی به‌ریز عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكال و ئاودێری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه‌ تا بلیت خاكی و میوان دۆست و مرۆڤ دۆست....
كاتیك سه‌ردانی پرسگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌م كرد، هه‌ستم به‌ نامۆی نه‌ده‌كرد، هیچ كه‌سم نه‌دی له‌ چاوه‌روانی یدا بیت...
به‌ روخۆشیه‌وه‌ به‌ریان كردم بۆ نووسینگه‌ی جه‌نابی وه‌زیر، له‌ویش ئه‌وه‌نده‌ ریزدار بوون من شه‌رمم ده‌كرد،چونكه‌ خۆم به‌ خاوه‌ن به‌مال ده‌زانی و ، دواتر یه‌ك دوو میوان له‌لای وه‌زیر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ریزیان هاته‌ پیشوازیم..كه‌وتینه‌ دیالۆگ ، به‌ریزیان وتی زۆرم پێ خۆش بوو له‌ نزیكه‌وه‌ بت بینم بۆ ده‌ستخۆشانه‌ له‌ پۆست و ره‌خنه‌كانت له‌ فه‌یس بووك و كه‌ناله‌كان كه‌ به‌راستی رۆلی ئیجابی باشت بینیوه‌، یه‌ك دوو پۆستیشت له‌سه‌رمه‌ن كردبوو، سوپاستان ده‌كه‌م و، خۆزگه‌ حكومه‌ت و ده‌سته‌لات گوێی له‌ كه‌سانی وه‌ك ئیوه‌ ده‌گرت....ئینجا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و چالاكیه‌كانی و به‌رووبوومی كشتوكاڵی و، ئاله‌و كاته‌دا ته‌له‌ڤۆنیكی بۆهات به‌ كورتی وه‌لامی یدایه‌وه‌، پاشان سكرتیره‌كه‌ی یه‌ك دوو نوسراوی هیناو، یه‌كسه‌ر وه‌زیر داوای لیبوردنی كرد، ووتی نابیت هاولاتیان بوه‌ستن ده‌بیت بۆیان واژوو بكه‌م...زۆرم پێ خۆش بوو...
دوتر كه‌وتینه‌وه‌ دیالۆگ و باسی سیاسه‌تی ناوخۆی هه‌ریم و قوناغه‌كه‌شمان كرد، زوو زوو ده‌مویست كاتی نه‌گرم و،به‌ یه‌ك دوو قسه‌ی خۆش كۆتایم به‌ سه‌ردانه‌كه‌ هیناو، به‌ریزه‌وه‌ به‌ریی كردم....
ته‌مه‌نام ده‌خواست چه‌ند كه‌سانیكی وه‌ها له‌ كابینه‌كه‌دا رۆلیان هه‌بووایه‌..
نایشارمه‌وه‌ له‌م كابینه‌ دوو به‌ریز وه‌ك مرۆڤ و وه‌ك به‌رپرس ده‌وریان هه‌یه‌
ئه‌وانیش به‌ریزان عه‌بدولستار مه‌جید و دكتۆر محمه‌د هاودیانی له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی
خۆزگه‌ وه‌زیره‌كانی تریش به‌م شیوه‌یه‌ ده‌بوون....
كاتیك هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كارمه‌ندیكم پرسی وه‌زیرتان چۆن پیاویكه‌؟
وتی خۆزگه‌ هه‌موو وه‌زیره‌كان وه‌ك ئه‌م پیاوه‌ ده‌بوون..

نوێترین نوسینەکانی به‌ختیار سه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌