سكرتیری وه‌زیرێكی كابینه‌ی پیشوو خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلار بووبیت، ده‌بیت وه‌زیره‌كه‌ی چه‌ندی هه‌بوو بێت؟

وتار/ 20/07/2020 920 جار بینراوە

به‌ختیار سه‌عید

سكرتیری وه‌زیرێكی كابینه‌ی پیشوو خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلار بووبیت، ده‌بیت وه‌زیره‌كه‌ی چه‌ندی هه‌بوو بێت؟!.


بژی كازمی
ئه‌و مانشیته‌ راسته‌ زۆر ساده‌و خاكی یانه‌یه‌، به‌لام پره‌ له‌ ده‌لالات و ، خه‌ون و ئازارو دیارده‌ نامۆكانیش...
كاتیك نووسیم بژی كازمی، بیرم كرده‌وه‌ كه‌ كازمی هه‌ر سالیك حكوم ده‌كات، به‌لام هه‌ر باشه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشی هیناوه‌، دزو مافیاو گه‌نده‌ل و خیانه‌تكارانیش لیی تۆقیوون..
ده‌زانم پیم ده‌لین خائین و شتی تریش، به‌لام هه‌میشه‌ پشتویانی عادلیك باشتره‌، له‌ گه‌نده‌لێكی خۆماڵی...
سه‌رنجم داوه‌ هه‌ر هه‌والیك تایبه‌ت بیت، به‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌، كه‌ ئیجرائه‌ت وه‌رده‌گریت و سزای گه‌نده‌ڵكاران ده‌دات، ده‌بێته‌ پرترین خوینه‌ری نیو هه‌واله‌كان..؟!.
ده‌زانن بۆچی؟!.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 29 سال حكومرانی بۆگه‌نی خۆمنالی كوردی یدا، یه‌ك وه‌زیر و پاریزگاریك و قائیمقامێك و به‌ریوه‌به‌ری ناحی یه‌كمان نه‌دی، له‌سه‌ر گه‌نده‌لی سزا بدریت زیندانی بكریت، هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ر كاتێك گه‌نده‌لێكیان لادابیت، دوای دوو رۆژ كراوه‌ته‌ وه‌زیر یا پۆستیكی تری پێدراوه‌..
له‌كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر قله‌ قلێكی لێ ده‌رچوو بێت،به‌پاریزگاره‌كانیشه‌وه‌ ، هه‌موویان گه‌نده‌ل و شتی تریش ده‌رچوون..
ته‌نها برۆن سه‌یری خان و ڤیلاو سامان و مولك و مه‌زره‌عه‌و ، ژماره‌ حسابی یه‌كانیان بكه‌ن، ده‌بینین چۆن بوونه‌ته‌ حوت و داینه‌سۆرو هه‌موو شتیكیان قوت و لوش داوه‌.؟!.
سكرتیری وه‌زیریكی كابینه‌ی پیشوو خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلار بووبیت، ده‌بیت وه‌زیره‌كه‌ی چه‌ندی هه‌بوو بێت؟!.
كام به‌رپرسی بالاو ناوه‌ند و بچوكی كابینه‌ی هه‌شته‌م، لیكی گه‌نده‌لیان به‌ده‌مدا شۆرنه‌بۆته‌وه‌؟!.
هه‌ر بۆیه‌ منیش ده‌لیم...
ده‌پرسم كام به‌رپرس به‌ مووچه‌كه‌ی توانیویتی ببیته‌ خاوه‌نی ڤیلای دوو ملێۆن دۆلاری؟!.
ناوی یه‌كیكم پێ بڵێن... تا منیش بچم به‌خت بگرمه‌وه‌..
بژی كازمی...
به‌ختیار سه‌عید
هه ولیر

نوێترین نوسینەکانی به‌ختیار سه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌