با سۆران عومه‌ر دادگای بكریت، به‌لام دزو گه‌نده‌له‌كانیش ده‌ستگیر بكه‌ن

وتار/ 04/05/2020 610 جار بینراوە

به‌ختیار سه‌عید

با سۆران عومه‌ر دادگای بكریت، به‌لام دزو گه‌نده‌له‌كانیش ده‌ستگیر بكه‌ن

چه‌ند رۆژێكه‌ باسی لیسه‌ندنه‌ویی پاریزبه‌ندی په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر سوشیال میدیای ته‌نیوه‌ته‌وه‌..
به‌لای منه‌وه‌ زۆر ئاسایی یه‌ هه‌ر چۆن رۆژنامه‌نووس ده‌دریته‌ دادگا، به‌هه‌مان شیوه‌ش بۆ په‌رله‌مانتاریش هه‌مان شت ئاسایی یه‌وه‌، دواجار هه‌مووان مرۆڤین و قابیلی هه‌له‌و تاوانین...
به‌ڵام
به‌داخه‌وه‌ به‌ ئاشكرا كه‌یسی سۆران عومه‌ری په‌رله‌مانتار به‌ سیاسی كراوه‌و، ده‌یانه‌ویت بێ ده‌نگی بكه‌ن له‌ ئاست ئه‌و زولم و غه‌درو ناعه‌داله‌تی یه‌، كه‌ رۆژانه‌ باسی ده‌كات و بلاوی ده‌كاته‌وه‌..سه‌یره‌ زۆریش عه‌جیبه‌..
ده‌یان وه‌زیرو به‌رپرسی دزو گه‌نده‌ل به‌ شه‌ورۆژ پیاسه‌ ده‌كه‌ن و، به‌ ده‌یان پاسه‌وان پاریزگاریان لێ ده‌كریت، كه‌ ده‌بوو ئیستا له‌ كونجی زیندانه‌كاندا باویشكیان بدایه‌...!
هه‌رێمی ئاخر زه‌مانه‌ ، ئه‌م هه‌ریمه‌..!
دزو گه‌نده‌ل و مافیاو باندی قاچاخچی تلیاك و نه‌وت و شه‌ریكه‌ داعش و، باندی ده‌رمان و مه‌وادی به‌سه‌رچوو، به‌ ئازادی ده‌سوورینه‌وه‌، به‌لام ئه‌م ده‌سته‌لاته‌ ده‌یه‌ویت ، رۆژیك رۆژنامه‌نووس بێ ده‌نگ بكات و، رۆژی دواتریش په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ ویژدانیان ئازاریان ده‌دا، كه‌ به‌ ئه‌خلاقه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ میلله‌ته‌كه‌یان نه‌كه‌ن و، هه‌ول ده‌دان به‌رگری له‌ ماڤ و داخوازی خه‌لكی ده‌كه‌ن، هه‌ول ده‌دریت بی ده‌نگی یان بكه‌ن..
ده‌یان به‌رپرس گه‌نده‌لی یه‌كانیان ئه‌رزو ئاسمانی بۆگه‌نی كرد، كه‌چی ئیستا له‌ مه‌زره‌عه‌كه‌ی له‌گه‌ل قه‌حپه‌و سۆزانی سه‌ما ده‌كات..
زۆربه‌ی گه‌نده‌ل و دزه‌كان به‌ سامانی زۆره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌وروپا، له‌ سوید ئیقامه‌ی عه‌مل یان بۆ كراوه‌..!
ده‌بوو خاوه‌نی عه‌قدی 50 سالی بدرایه‌ته‌ داگا
ده‌بوو وه‌زیرو شاگرده‌كانیان كه‌ نه‌وتی كوردستانیان هه‌راج كرد، بدرانایه‌ دادگا..
به‌دوای رۆژنامه‌نووس و په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه‌ن....
خۆش بیت وه‌ته‌ن
خۆش بیت عه‌داله‌ت

به‌ختیار سه‌عید
هه‌ولیر

نوێترین نوسینەکانی به‌ختیار سه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌