بۆچی ناتوانن لاهۆر شیخ جه‌نگی ده‌ستگیر بكه‌ن، یا..؟!

وتار/ 10/08/2021 724 جار بینراوە

به‌ختیار سه‌عید

بۆچی ناتوانن لاهۆر شیخ جه‌نگی ده‌ستگیر بكه‌ن، یا..؟!
له‌ په‌راوێزی ململانی یه‌كانی نێوان جووت ئامۆزاو جووت هاوسه‌رۆك (پاڤێڵ تاڵه‌بانی و لاهۆر شیخ جه‌نگی )یدا

 
وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك وچاودیڕێكی سیاسی ، به‌ پێویستم زانی شرۆڤه‌یه‌ك بۆ دواین دۆخی كیشه‌و ململانی یه‌كانی جووت هاوسه‌رۆك بكه‌م...
نایشارمه‌وه‌ گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌و (قه‌ناعه‌ته‌ی) كه‌ ئه‌وه‌ی روویداوه‌و رووده‌دات، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ تاوان و گه‌نده‌ڵی و شتی له‌م چه‌شنه‌وه‌ نی یه‌و، ته‌نها به‌ پلان و نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌قلیمی و ناوخۆی ده‌زانم و، شرۆڤه‌ی سیاسی هه‌ڵده‌گریت ، هیچ پرۆژه‌و سیناریۆیه‌كی تر قبۆل ناكات....!
نامه‌ویت قسه‌له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بكه‌م. هه‌رچی سه‌ركرده‌ی كورد له‌ ناو یه‌كیتی وپ ارتی كه‌باسی چاكسازی ده‌كه‌ن، زۆرترین گه‌نده‌ڵی و دزی و راوه‌رووتیان به‌رده‌كه‌ویت و، منداڵێك ده‌زانیت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ سیناریۆیه‌كی نه‌خشه‌ بۆ داریژراوی رابردوو، هیچ دیكه‌ نیه‌!!.
كه‌واته‌ با بێنه‌وه‌ سه‌ر باسه‌ ئه‌ساسی یه‌كه‌مان و، هه‌وڵ و پلانێكی داریژراو هه‌یه‌، یه‌كیتی بدریته‌وه‌ ده‌ست كورانی جه‌لال تاله‌بانی و، په‌راویز خستنی كورانی شیخ جه‌نگی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ناوخۆی و ئه‌قلیمی یه‌كاندا...ه‌ربۆیه‌ تا ئیره‌ پاڤیڵ تاله‌بانی سه‌ركه‌وتوو بووه‌، بۆ ده‌ست به‌سراگرتنی گشت كایه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی و دارای و راگه‌یاندن و ریكخستن و سیكته‌ره‌كانی دیكه‌ی حزبی یداو، به‌جۆریك هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و،ئه‌نجومه‌نی بالای سیاسی و به‌رژوه‌ندی بالای یه‌كیتی هیچ یان به‌دسه‌ت نه‌ماوه‌، تا ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان دوای 8 ته‌مووز ترسیان له‌ خۆیان هه‌یه‌و، له‌لای پاڤێڵ حسابی پاسه‌وانێكیان بۆ نه‌كراوه‌و ناكریت...
دوای ئه‌وه‌....
دوای ئه‌وه‌ی ریكلام و هه‌واڵی زۆر ی ناراست و راستی بلاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر زۆر دۆسیه‌، هیچی ئه‌ساسی نه‌بووه‌و، ته‌نها مه‌به‌ست دوورخستنه‌وه‌ی لاهۆر شیخ جه‌نگی و براكانی بووه‌، به‌هه‌ولی توركیا و فشاری زۆری پارتی له‌سه‌رپاڤێڵ تاله‌بانی و، به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانیش ئیرانییه‌كان له‌ناو كایه‌ گه‌رمه‌كه‌دابوون، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی لاهۆر و براكانی، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیان كرد، خه‌ریكه‌ زۆنی سه‌وز ده‌بیته‌ زۆنی زه‌رد و به‌ خستنه‌ بری توركیا هه‌ولی هه‌یه‌وه‌ك هه‌ولێر له‌س لیمانی ته‌راتێن بكات، ئیرانیه‌كان گێره‌كه‌یان گۆری یه‌وه‌و، به‌ ڕێگه‌ی ناردنی چه‌ند مه‌ئمورێكی ئیتلاعات و دبلۆماتكارو سه‌ربازی سه‌ردانی سلیمانیان كردووه‌و، ئاغای مه‌سجدی و مسگه‌ریان و چه‌ند ئه‌فسه‌ریكی ئیرانی، له‌ نیوه‌ند گیریدا خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و، وه‌لێ تائیستا شتێكی ئه‌و تۆ ئاشكرانه‌بووه‌و، نه‌ به‌سه‌ركه‌وتن و نه‌به‌شكست ، به‌لكو هۆشداریان داوه‌ كه‌ نابیت ئه‌منیتی سلیمانی بخریته‌ دۆخی شه‌رو ئالۆزی و ئاشوبه‌وه‌و، ده‌بیت به‌ریگه‌ی دیلۆگ و دسپلینی حزبی بگه‌نه‌ ریككه‌وتن....
هه‌رچه‌نده‌ نه‌خشه‌ بنه‌ره‌تیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، لاهۆر شیخ جه‌نگی بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌پرۆسه‌ی سیاسی وازبهینیت..
حه‌قیقه‌تێك هه‌یه‌ كه‌ نه‌به‌رهه‌م سالح و نه‌هیچ لایه‌نیكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ناتوانیت كاریگه‌ری هه‌بیت، چونكه‌ نه‌خشه‌كه‌ له‌ تاقه‌و توانای
هه‌موو ئه‌وانه‌ی زۆر به‌هیزتره‌ و، ناوه‌ندی بریای ئه‌قلیمی تیدا رۆلی هه‌یه‌..
تاكه‌ هیز...
تاكه‌ هێزێك كه‌ ده‌توانیت دۆخه‌كه‌ ناڵێم وه‌ك جاران لی لێ بكاته‌وه‌، به‌لكو رابگریت و ئاسایی بكاته‌وه‌، خودی ئیرانیه‌كان و بریاربه‌ده‌ستانی به‌غدایه‌ ....!
پاش ئیرانیه‌كان
ته‌نها یه‌كیتی یه‌كان خۆیان ده‌توانن ئه‌و شه‌ره‌ رابگرن...
ئه‌مه‌ش شیركاری ناویت
ئه‌گه‌ر....
ئه‌گه‌ر ئیرانیه‌كان له‌ و رۆڵه‌یان پاشه‌ كشیان كرد، ئه‌وا به‌ دووری نازانم پاڤێڵ هیز بجوڵینێت به‌ره‌و گردی سه‌رچنار خوا نه‌خواسته‌ بریاری وه‌ها هه‌ڵه‌بدات، ئه‌وا به‌دووری نازانم كه‌ خوینراژانێكی گه‌وره‌و زۆر رووبدات و، سلێمانی ببیته‌ عاشوورایه‌ك كه‌ به‌درێژای میژووی له‌ زهنی نه‌وه‌كانی ئیستاو ئاینده‌و سه‌دسالتر كالنه‌بیته‌وه‌...
قسه‌ی ئه‌وه‌م نیه‌ كه‌ لاهۆر شیخ جه‌نگی خۆی هه‌نده‌ران هه‌لبژێرێت و، له‌مه‌شدا لێكه‌وته‌و ده‌رئه‌نجامی ترسناكتری ده‌بیت...
وته‌یه‌ك نابیت به‌سه‌رماندا گوزره‌بكات
ئه‌گه‌ر تۆمه‌تی ژه‌هه‌رخواردن له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكی یه‌كه‌وه‌ بۆ هاوسه‌رۆكی دووه‌م راست بوایه‌، ئه‌وا ده‌بوو یه‌كه‌مین بریار بریاری ده‌ستگیر كردنی هاوسه‌رۆكی یه‌كه‌م بوایه‌، به‌لام هه‌ست ده‌كریت ئه‌مه‌ كارتی فشاره‌ی هیچی دیكه‌..
دوا وته‌ی به‌نده‌
به‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌ستگیر كردن و ته‌سفیه‌كردن بۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كه‌م، ئه‌وا هاوسه‌رۆكی یه‌كه‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌م ده‌نگی كۆنگره‌ی هیناوه‌(لاهۆر شیخ جه‌انگی) ئه‌وا ده‌بیته‌ ره‌مزێك له‌ مێژووی نه‌توه‌یه‌كدا..
بۆ دۆخه‌كه‌ باشتره‌ عه‌قلانیه‌ت زالبیت به‌سه‌ر بریاری هه‌رزه‌كارانه‌دا..
به‌ختیار سه‌عید
هه‌ولیر
10ی8ی2021
وه‌ك رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن
وینه‌ی خۆم داده‌نیم، نه‌ك جووت ئامۆزاكان

نوێترین نوسینەکانی به‌ختیار سه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌