پاریزگاری هه‌ولێر هیچی لێ چاوه‌روان ناكریت

وتار/ 21/12/2019 699 جار بینراوە

به‌ختیار سه‌عید

پاریزگاری هه‌ولێر هیچی لێ چاوه‌روان ناكریت

كاتی خۆی له‌ یادمه‌ كه‌ دكتۆر فرسه‌ت سوفی په‌رله‌مانتار بوو، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ لیژنه‌كه‌ی بارزانی دانرابوو، به‌ناوی لیپرسینه‌وه‌و لیكۆلینه‌وه‌و سزادانی گه‌نده‌لكاران..
رۆژێك تیلم بۆكردوو، باسی به‌رپرسیكم بۆكرد و، زۆر شتم پیگه‌یاند و ئه‌ویش قسه‌كانی پێ بریم و وتی، چه‌ند راپۆرتیكی تری له‌سه‌ر به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و، ئیمه‌ش هه‌ولی خۆمان ده‌ده‌ین و سوپاسگوزاری كردم....
پاش مانگیك له‌ ریگه‌ی دۆستیكه‌مه‌وه‌ به‌دواداچوونم كرد، خوا هه‌لناگریت به‌پرسه‌ گه‌نده‌له‌كه‌ زیاتر ده‌ستی كراوه‌ كرابوو، تا ئه‌وه‌ی حوشتری به‌ پیسته‌كه‌وه‌ حه‌په‌لۆش ده‌كرد...
له‌وانه‌شه‌ ستافه‌كه‌ی بارزانی ریگریان له‌و چاكسازی یانه‌ كردبیت، كه‌ ئیستاش پیوه‌ی ده‌ناڵێنن و، مه‌سرۆر بارزانییش دلنیابن هیچی پێ ناكریت و، ئاینده‌ش ئه‌وه‌ به‌دیار ده‌خات..
ده‌ستم له‌ پاكسازی و لیژنه‌كه‌ی بارزانی و خودی هه‌ره‌شكانی بارزانییش شۆرد..
ئیستاش جه‌نابی فرسه‌ت سۆفی كراوه‌ته‌ پاریزگاری هه‌ولێر، باوه‌ر ناكه‌م چاره‌كی نه‌وزاد هادی پی بكریت و، پیده‌چیت ته‌نها له‌ لێدواندا بێ ركابه‌ر بیت...!!.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا په‌رله‌مانتاریش بوو، له‌ كه‌ناله‌كان هه‌ر قسه‌ی گه‌وره‌ی ده‌كرد و، دروشمی گه‌وره‌ی بلاو ده‌كرده‌وه‌و، یه‌ك گه‌نده‌لی ژیر ده‌سته‌لاتی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی لانه‌براو،
له‌ كه‌ناله‌كانیش خه‌لكی چه‌واشه‌كرابوون كه‌ گوایه‌ ئه‌م زاته‌ ده‌توانیت ، ببیته‌ سمبۆلی چاكسازی و نه‌هیشتنی گه‌نده‌لی...وه‌ڵێ باوه‌ر ناكه‌م بۆ ئه‌م زستانه‌ به‌قه‌ده‌ر حاجی كاروان به‌رمیله‌ نه‌وتیك بداته‌ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانی پارتییش...
به‌هه‌ر حال له‌لای من خویندنه‌وه‌یه‌و دواجاریش زۆر شت به‌دیار ده‌كه‌ویت..
باوه‌ریشم نیه‌ تا په‌رله‌مانتار بووبیت، له‌ گیرڤانی خۆی دوو مناله‌ شه‌هیدی پارتی به‌سه‌ر كردبیته‌وه‌....

به‌ختیار سه‌عید
هه‌ولیر

نوێترین نوسینەکانی به‌ختیار سه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌