گۆرانكاری بازنه‌یی

وتار/ 09/02/2017 724 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

گۆرانكاری بازنه‌یی
فه‌ره‌یدون بێوار
له‌وه‌ته‌ی حزبی كوردی هه‌یه‌ و له‌ماوه‌ی 25 ساڵی حكومڕانی كوردی دا، هه‌رچی به‌ناو گۆرانكاریی هه‌یه‌، هه‌مووی گۆڕانكاری بازنه‌یی (جێگۆركێ)ن و هیچی گۆڕانكاریی ریشه‌یی (ستوونی)نین، به‌و مانایه‌ی (س) ده‌چێته‌ جێی (ع) و (ع) ده‌چێته‌ جێی (ق) و (ق) ده‌چێته‌ جێی (س)، واتا گۆڕانكاریییه‌كان ستوونی و ریشه‌یی نین به‌و جۆره‌ی كه‌ یه‌كێك سزا بدرێ، یه‌كێكتی تر ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێته‌وه‌، یه‌كێكی تریش ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت و یه‌كێكی تریش به‌هۆی كاره‌ باشه‌كانییه‌وه‌ پله‌ی به‌رز بكرێته‌وهو پاداشت بكرێت‌، واته‌ مه‌بده‌ئی سزا و پاداشت بوونی نییه‌، به‌ڵكو هه‌مان ده‌م و چاوه‌كانی سه‌رده‌می شاخ و چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك و نیو سه‌ده‌ی له‌مه‌و پێشن، كه‌ له‌ناو خۆیاندا وه‌ك كارتی جۆكه‌ر ئاڵ و گۆڕ به‌ پۆسته‌كانیان ده‌كرێت.
هه‌تا ئێستا هیچ كام له‌ كۆنگره‌ و هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكارییه‌كان هیچیان له‌ دۆخ و حاڵی حزب نه‌گۆڕیوه‌و، به‌گوێره‌ی پێویست ریگه‌و ده‌رفه‌تی بۆ جیلی نوێ و توێژی گه‌نجان خۆش نه‌كردووه‌و نه‌ره‌خساندووه تا بگه‌نه‌ پله‌ و پۆسته‌ باڵاكانی حزب، ‌بۆ حاڵی حكومه‌تیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه‌.
ئێستایش كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رگه‌رمی گۆڕانكاریی نیوخۆیی حزبییه‌و (ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ ئێعلان كرا، كه‌ بازنه‌یی بوو) پێویست ده‌كات هه‌ندێك له‌و ده‌م و چاوانه‌ بگۆڕێت كه‌ میلله‌ت و ته‌نانه‌ت لایه‌نگر و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیشی لێی بێزارن و جگه‌ له‌ئیستیغالكردنی پۆست و پایه‌كی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی و خۆده‌وڵه‌مه‌ند كردن و سوود گه‌یاندن به‌ خۆی، هیچ سوودێكی بۆ حزب و میلله‌ت نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێویسته ئه‌و جۆره‌ ده‌م و چاوانه‌ له‌حزب دوور بخرێنه‌وه‌و‌ ده‌رفه‌ت به‌ جیلی نوێ و گه‌نجان بدرێت و له‌پۆسته‌ باڵاكاندا به‌شداریان پێبكرێت و كه‌سانی لێهاتوو و شیاو جێگه‌یان بگرێته‌وه‌.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌