سیاناوی (حزب)ە، هێنکە بڕی حکومەت

وتار/ 09/02/2017 661 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

سیاناوی (حزب)ە، هێنکە بڕی حکومەت
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
حزب وحکومەت خاوەنی سەنگی خۆیانن لە مەقامی خۆیاندا ئەویان  بۆ خولگەی سیاسەت و ئەمیان  لەچوارچێوەی یاسادا ، لەهیچ کات دا تێکەڵاوکردنیان سودی نابێت تەنها مەگەر بۆ ئامانجی خزمەتی میللەت نەبێت بەڕەچاو کردنی یاساو  مافەکانی تاکی کۆمەڵگە لەڕووی پسپۆڕی وشیاویان.
لەناوچەکەی ئێمەدا حزب بوە بەمۆتەکە بەسەر پشتی حکومەت ومیللەت ، سیاسەت دەستی کردوە بە قوڕگی یاسادا و بوەتە بار لەسەر میللەت .
هەروەکو چۆن لە ڕێرەوی تێپەڕبونی ئاودا هەندێک جار بەهۆی بونی پاشماوەی زبڵ وخاشاک ئاوەکە دەوەستێ و قوڕولیتەیەک دروست دەکات و دەبێت بە سیاناو هەر کەس بەلای دا تێپەڕ دەبێت تەنگە نەفەس و هێنکە بڕ دەبێت ،بەهەمان شێوە سیاسەت حکومەت و دەسەڵاتە یاساییەکانی کردوە بەچەند (داش)ێکی ناو یەک یاری .
لە ساڵانی نەوەدەکان یاری فیفتی بە فیفتی سەرگەرمی یاریەکە بوو ،لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووش دا یەک دابەش حزبی سیاسی یەکسانە بەچوار پارێزگای شەکەت وماندو و شەپۆڵی قەیران و کوشتنی بەها یاساییەکان.
ئەگەر هەر یەکێکمان بمانەوێت نمونە دەست بخەین هێندە کارێکی قوڕس وگران نیە ، تازەترین نمونە سەیری دەسەڵاتی دادگای ئەمریکا بکە لە بارەی وەستاندنی ڤیزای چەند ووڵاتێک ،چۆن بڕیاری سەرۆک کۆمارەکەی دەوەستێنێ کاتێک لە پێوەری یاسادا جێگەی بۆ نابێتەوە ، لەو لاشەوە سەیری دەسەڵاتی دادوەری ئێمە بکە و بزانە بڕیارەکانی تا کوێ بڕدەکات و دامەزراوە شەرعی ویاساییەکانمان سەنگیان لە تەرازوی میزاجی سیاسەتی سیاسیەکانمان چەندە ؟

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌