ئیسلام فێرمان دەکات:(سودمان بۆ گشت بێت دور لە خۆویستی)

وتار/ 04/02/2017 3003 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

ئایینی پیرۆزی ئیسلام فێرمان دەکات:  (سودمان بۆ گشت بێت دوور لە خۆویستی(انانیة) )
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر

بۆ تێگەیشتن لەم باس وبابەتە دەچینە خزمەت بەڵگەی ئایەتێکی قورئان ی پیرۆز وفەرمودەیەکی خۆشەویست، لەکاتێک دا چەندین ئایەت وفەرمودە هەن کەجەخت لەوە دەکەنەوە خۆویست نەبین و بەردەوام وەک چرا ڕوناکی مان بۆ گشت بێت ، بەنمونە بە تێگەیشتنمان لە ئایەتی ( ومارسلناک الا رحمة للعالمین) و فەرمودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کەدەفەرموێت : عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِنْ قَامَتِ السَّاعَةُ وَفِي يَدِ أَحَدِكُمْ فَسِيلَةٌ، فَإِنِ اسْتَطَاعَ أَنْ لَا تَقُومَ حَتَّى يَغْرِسَهَا فَلْيَغْرِسْهَا ) .ولفظ أحمد : ( إِنْ قَامَتْ عَلَى أَحَدِكُمُ الْقِيَامَةُ ، وَفِي يَدِهِ فَسِيلَةٌ فَلْيَغْرِسْهَا ) .وصححه الألباني في "الصحيحة" (9) . هەنگاو بنێین چونکە لەنێوان ئایەت وفەرمودەکەدا پێگەیەک نەماوە بۆ خۆویستی ( انانیة) وەک لەمانای ئایەتەکەدا بەڕوونی دەردەکەوێت پێغەمبەرێک هەڵگری پەیامێکی لێوان لێوە لە ڕەحمەت بۆ گشت جیهان، هەروەها فەرمودەکەی خۆشەویست پەیامێک بەمسولمانان دەدات کە سودیان بۆ دوای خۆشیان هەبێت کەئەوە لوتکەی خۆنەویستی یە ،جگه لەچەندین مانای تر کەڕەنگە پێویست نەکات لێرە بیانخەینە ڕوو ، کەواتە هیچ کات ناکرێت ئێمە خۆویستی لەخۆمان بەدی بکەین چونکە پەیامی ئیسلام پەیامی خزمەت کردنە بە مرۆڤایەتی لەسەر بنەمای مرۆڤ بون بەبێ ڕەچاو کرتنی هیچ جیاوازیەک لە هیچ لایەنێکەوە، هەر بۆیە شەریعەتە ئاسمانیەکان کە هەمویان تەواوکەری یەکترن و ئیسلام پێک دەهێنن لە چەندین وێستگەو دەروازەوە لە ڕێگەی وەحی لەلایەن خوا ..سبحانه وتعالی.. هەروەها لەڕێگەی پێغەمبەرانەوە .. علیهم الصلاة والسلام .. کە دواهەمینیان پێغەمبەرمان محمد (صلی الله علیه وسلم ) وەک لە زۆرێک لەفەرمودەکانیدا شوێن کەوتوانی فێر دەکات لەژیانی ڕۆژانەیاندا فاکتروگەیەنەرێکی باش وبەسود بن بۆ کۆمەڵگە ، لەسەرجەم بواروهەڵسوکەوتەکاندا وەک ( پەرستشەکان بەمانا فراونیەکەی، مامەڵە ، هەڵسوکەوت، مودارات ، پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکان) .... هەروەها چەندین لایەنی دیکە.
لەڕاستی دا بۆیە حەزم کرد شتێک لەسەر ئەوە بنوسم چونکە هەست دەکرێت هاوشێوەی هەندێک باس وبوار کاریگەری  ڕۆژئاوامان لەسەرە ، بەڵێ ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە چەندین لایەن پێشکەوتنی زۆریان بەخۆوە بینیوە بەڵام بۆ پەیوەندیە کەسیەکان بەرەوماددی بونی تاک هەنگاوی هەڵگرتوە و ئەنانیەت زاڵە بەسەریاندا ، خۆش بەختانە لە کۆمەڵگەی کوردی دا (خوا ویستی و خۆنەویستی و خەڵک دۆستی) بوە بەکلتور بەڵام لەم چەند ساڵانەی دوایی دا خەریکە ئەنانیەت دەبێتە دیاردە .
بۆیە گرنگە هێندە هۆشیار بین ئەنانیەت یەکێک لەپێوەرەکانمان بێت تەنانەت بۆ هەڵسەنگاندنی کەسەکان ، بەوردبونەوە لەوەی ڕۆژانە لەدەوروبەرت دەگوزەرێت بۆ ئەم بابەتە سەیری مەکە کێ یە ، لە چ پلەو پۆست ومەقامێکدایە ، جل وبەرگی چیە وچۆنە لەکام چین توێژدایە ، لەگوفتاردا چی دەڵێ و باسی لەسەر زمانە ، بەڵکو لەژیانی تاکی و خێزانیی و سیاسی و وەزیفی  بڕوانە ئاخۆ کار بۆ خۆشگوزەرانی دەوروبەری زاڵە بەسەر ویست وحەزەکانی دا یان بەپێچەوانەوە

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌