حکومەتە ساواکەی هەرێم و حکومەتە فاشیلەکەی بەغدا....

وتار/ 04/02/2017 723 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

حکومەتە ساواکەی هەرێم و حکومەتە فاشیلەکەی بەغدا....

ـ داوو دەرمان لەبەغداوە دێ بۆ هەرێم.
ـ پارەی جوتیاران لەبەغداوە دێ بۆ هەرێم.
ـ خۆراکی بایەعی لەبەغداوە دێ بۆ هەرێم.
ـ بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لەبەغداوە دێ بۆ هەرێم.
ـ هێشتا پەرلەمانتارەکان و وزیرەکان و مودیر عام و بێچووە بەرپرسەکانی کورد هەر لەبەغدان و شڕە کورسییەکی پلاستییکیش جێناهێڵن و بەفەردە موچە و نەسرییە وەردەگرن.
ـ حکومەتی بەغدا لەکاتی خۆی موچەی فەرمانبەرانی دەدات.
ـ حکومەتی بەغدا سولفەکانی دەدات.
ـ حکومەتی بەغدا ۱۰۰ موچە بەسەر یەکەوە دەداتە فەرمانبەرەکانی.
ئەوە حاڵ و کارەکانی بەناو حکومەتە موفلیسەکەی بەغدایە.
ئێ باشە حکومەتە ساواکەی خۆمان، یان روونتر ئیفلیجەکەی خۆمان کە تەمەنی ۲٥ ساڵە و هێشتا پێی نەگرتووە، بەناوی سەربەخۆیی ئابووریی، کە جگە لەریسوا کردنی هاوڵاتییەکانی و موفلیس کردنی فەرمانبەرەکانی هیچی تر نییە، بەکوردی و کورتی سیاسەتی برسی کردنی فەرمانبەرەکانێتی.
ئەو حکومەتە ساوایەی کە هاوڵاتییەکانی بەبارمتە گرتووە لەپێناو هەستی نەوتاوی بۆ کۆمەڵێک کەسی بەرژەوەندیخواز.
ئەم حکومەتە ساوا کوردییە دوای ۲٥ ساڵ لە حوکمڕانی خۆگێی، وای لەتاکی کورد کردووە کە هیوا بۆ حکومەتەکەی بەغدا بخوازێتەوە کە سەدەیەکە لەدژی خەبات دەکات و گیان فیدا دەکات.
ئێستا تێگەیشتین ئەمانە شۆڕشگێن نەک شۆڕشگێڕ...
.......
فەرەیدون بێوار

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌