تیرۆر تیرۆر تیرۆر
وتار/
03/02/2017
724 جار بینراوە
جەمال غەریب حەمە
تیرۆر تیرۆر تیرۆر
جه‌مال غه‌ریب حه‌مه
((( له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری ناوخۆیی نادۆزرێنه‌وه ، ته‌نها تیرۆری ده‌سته ده‌ره‌كیه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن)))
تاكه شانازی له‌هه‌رێمی كوردستان پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوخۆبووه، به‌لاَم هه‌ركاتێك تیرۆرستان هه‌ركه‌سێكیان مه‌به‌ست بوبێت و له‌هه‌ر شوێنێك و له‌هه‌ر پۆستێكدا و له‌هه‌ر كاتێكدا بوبێت ،ده‌ستی خۆیان وه‌شاندوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تیرۆر كراوه‌كه له‌ناو خێزان و منداڵه‌كانیشدا بوبێت!!!
ئیتر ئه‌و شانازیه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه ، ئێسته ئه‌منیه‌تی هه‌رێم چ نرخێكی هه‌یه لای خێزان و كه‌س و كاری قوربانیانی تیرۆر ؟ كاتێك ئه‌وان خۆشه‌ویست ترین كه‌سیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌نجام ده‌رانیش وه‌ك به‌رزه‌كی بان بۆ ده‌رده‌چن ، ئیتر دڵ به‌كوێ و چی هه‌رێمی كوردستان خۆش كه‌ن؟؟؟!!!
ناخۆشتریش له تیرۆركردنه‌كه دروستكردنی چه‌ندین سیناریۆیه بۆ ئه‌وكاره، تا گه‌شتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه كه‌س نه‌ك باوه‌ڕ به سیناریۆكان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تیرۆرسته‌كه‌ش بدۆزرێته‌وه و بدرێت به‌دادگا كه‌س باوه‌ڕ به لێدوان و دان پێنانه‌كانیشی ناكه‌ن! ئایا ئه‌مه خه‌تای كێیه هاولاَتیان هێنده به‌گون بن له ته‌نانه‌ت له ڕاستیه‌كانیش چجای له سیناریۆكان .
تكایه ئیتر تیرۆری ناوخۆیی به‌سه ، له‌وه زیاتر ده‌سه‌لاَت ناشیرین مه‌كه‌ن، هێزه ئه‌منیه‌كان مه‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌گه‌ر تا دوێنی چه‌كی تیرۆرستان ڕوی له ڕۆژنامه نوسان بوو، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ڕوی كردۆته مامۆستایانی ئاینی، دوێنی دكتۆر وشیار و ئه‌مڕۆش مامۆستا محمود، تكایه ئیتر تیرۆر به‌سه، به‌تیرۆر ناگه‌ن به‌هیچ ، مێژوو سه‌لماندویه‌تی .
نوێترین نوسینەکانی جەمال غەریب حەمە
-
جەمال غەریب حەمە
03/02/2017
-
جەمال غەریب حەمە
29/01/2017
-
جەمال غەریب حەمە
17/12/2016
-
جەمال غەریب حەمە
01/11/2016