هێشتا پێشێلی‌ دروشمی‌ (ئاین بۆ تاك) یش ده‌كه‌ن؟

وتار/ 17/12/2016 740 جار بینراوە

جەمال غەریب حەمە

هێشتا پێشێلی‌ دروشمی‌ (ئاین بۆ تاك) یش ده‌كه‌ن؟

جه‌مال غه‌ریب حه‌مه‌

      لای‌ هه‌مووكه‌س ڕونه‌ كه‌ هه‌موو ئاهه‌نگ و یاد و ڕۆژ و بۆنه‌كان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان لای‌ هه‌ر تاكێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌ر چین و توێژێك گرنگی‌ و تایبه‌ت مه‌ندی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ ، ناكرێت و ناگونجێت به‌هه‌ر هۆكارێكی‌ نه‌خوازراو و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیراده‌ی‌ كه‌سه‌كان  ده‌ست له‌ خولیا و ئامانج و حه‌زه‌كانی‌ ناخی‌ خۆیان هه‌ڵبگرن بێ‌ پاساوێكی‌ لۆژیكی‌ ، ئه‌وانه‌ش كه‌داوایه‌كی‌ وا له‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌خۆیان بزانن یان نا ئه‌وا داواكه‌یان زۆر نه‌شیاو و نه‌خوازراوه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كه‌س و تاكه‌ی‌ له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بێت جوانی‌ و خۆشیه‌كانی‌ ژیان له‌و خواسته‌ی‌ خۆیدا ده‌بینێته‌وه‌.
      كه‌چی‌ رۆژانه‌ لێره‌ و له‌وێ‌ له‌ بۆنه‌ و یاده‌ ئاینیه‌كاندا ڕه‌خنه‌یه‌كی‌ نه‌شیاو ئاراسته‌ی‌ به‌شێك له‌ هاولاَتیان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی‌ ( حه‌ج یان عه‌مره‌)دا ، كه‌بۆچی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌م ئان و ساتی‌ قه‌یران و نه‌بونی‌ و كه‌می‌ موچه‌ و به‌رز بونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاریه‌دا له‌ جیاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتی‌ حه‌ج و عه‌مره‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ناوخۆدا نا به‌خشنه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌تیوان و هه‌ژارانی‌ ده‌ر و دراوسێ‌ و خزم و دۆسته‌ كانی‌ خۆیاندا، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م داواكاریه‌ له‌ چه‌ند كه‌سێك داوایه‌كی‌ تا ڕادده‌یه‌ك ڕه‌وابێت ، له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر داواكردنه‌كه‌ نیه‌تێكی‌ ناپاك و ئامانجداری‌ له‌ پشته‌وه‌ نه‌بێت!!!
      ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا  دروشمی‌ هه‌ره‌گه‌وره‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌  (ئاین بۆ تاك ) ه‌ !!! ده‌ی‌ ئێوه‌ هێشتا له‌گه‌ڵ دروشمه‌كه‌ی‌ خۆشتاندا نا ڕاستگۆن ، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ سنوری‌ ئازادی‌ تاكدایه‌ ده‌ی‌  ئێوه‌ ده‌ست تێوه‌ردان له‌وه‌شدا ده‌كه‌ن !!! ئیتر ئه‌و ئاین بۆ تاكه‌ له‌ كوێدایه‌؟؟؟

       با له‌خۆمان بپرسین ئه‌وانه‌ كێن كه‌ ئه‌م جۆره‌ ڕه‌خنه‌ له‌و جۆره‌ گه‌شته‌ ئاینیانه‌ ده‌گرن ، ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌هه‌ر سات و سه‌رده‌مێكی‌ نه‌خوازراویشدا ئاماده‌ نین ده‌ست له‌ خواست و ئامانجی‌ خۆیان هه‌ڵبگرن ، به‌بێ‌ گوێدانه‌ گه‌وره‌ و بچوكی‌ و زۆر و كه‌می‌ تێچون و شیا و نه‌شیاوی‌ خواسته‌كانیان له‌ ژێر ناوی‌ ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵ  دیبه‌یت و پانێل و كۆنفراس و كۆنگره‌ و پێشبركێ‌ ......هتد ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
     بابزانین له‌م ساڵی‌ قه‌یرانه‌دا كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ پێدا تێده‌په‌ڕێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كان و تیڤیه‌كان و هه‌ندێ له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چه‌ند به‌ناو فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگ و پێشبڕكێ‌ و كۆنفراسیان ئه‌نجامداوه‌؟؟؟
*- فێستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فیلم له‌ دهۆك.
*- فێستیڤاڵی‌ جوانی‌ له‌ سلێمانی‌ .
*- فێستیڤاڵی‌ كولتوره‌ جیاوازه‌كان له‌ ڕانیه‌.
*- كۆنفراسی‌ دابڕان له‌ سلێمانی‌ .
*- پانێڵی‌ سلێمانی‌ ، له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ سلێمانی‌.
*- به‌رنامه‌ی‌ تۆ جیاوازیت له‌ تیڤییه‌ك كه‌ته‌نها براوه‌ی‌ یه‌كه‌م كه‌ ڕاپه‌رێك بوو 20 ملیۆن دیناری‌ پێدرا، ئه‌مه‌ بێجه‌گه‌ له‌ تێچوی‌ به‌رنامه‌كه‌.
*- فێستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فیلم له‌ سلێمانی‌.
*- هه‌ڵبژاردنی‌ شاجوانی‌ كوردستان بۆ 2016 له‌ هه‌ولێر ، وه‌ك ده‌ڵێن نزیكه‌ی‌ 350 هه‌زار دۆلاری‌ تێچوبو.
*- كۆنفراسی‌ ڕۆڵی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هه‌ولێر.
*- كۆنفراسه‌كانی‌ ژوری‌ بازرگانی‌.
*- دیداری‌ گه‌نجان له‌ سلێمانی‌.
*- بیسته‌مین فێستیڤاڵی‌ گه‌لاوێژ له‌ سلێمانی‌.
*- شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی‌ جوانی‌ له‌ هه‌ولێر.
      ئاخۆ ئه‌م پێشبركێ‌ و بۆنه‌ و فیستیڤالاَنه‌ی‌ كه‌ باسمكرد چه‌ندی‌ تێچوبێت؟؟؟ تێچونه‌كانی‌ كێ‌ دابینیكردون؟؟؟ بۆ هیچ كه‌س نه‌یوت له‌م ئان و ساتی‌ قه‌یران و جه‌نگه‌دا كاتی‌ ئه‌و جۆره‌ خه‌رجی‌ و بۆنه‌ و ئاهه‌نگانه‌ نییه‌!!!؟؟؟
      ده‌ی‌ ئه‌گه‌ر به‌ لۆژیكی‌ ئه‌وان بیر بكه‌ینه‌وه‌ له‌م قه‌یرانه‌ی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ پێدا تێده‌په‌ڕێت هه‌موو ئه‌و بۆنه‌ و فیستیڤاڵ و پێشبڕكێیانه‌ چ خزمه‌تێك به‌ هاولاَتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات ؟؟؟ ئه‌و بۆنانه‌ سكی‌ كام برسی‌ تێر ده‌كه‌ن؟ كام گیرفان گه‌رمده‌كه‌نه‌وه‌ ؟ چ قه‌رزارێك ده‌توانێت قه‌رزه‌كه‌ی‌ پێبداته‌وه‌؟ چ سودێكی‌ بۆ مامۆستایان و فه‌رمان به‌ران هه‌یه‌؟ كام هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و موچه‌خۆرێك دڵی‌ پێی‌ خۆشه‌؟ ئه‌ی‌ بۆ ئه‌وان خه‌رجی‌ ئه‌و بۆنه‌ و فیستیڤاڵ و پێشبڕكێیانه‌یان نه‌به‌خشی‌ به‌ خێزانی‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌ كانی‌ جه‌نگی‌ داعش؟؟؟
     به‌كورتیه‌كه‌ی‌ ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ر بۆنه‌یه‌ك له‌ بۆنه‌كان كه‌ مرۆڤه‌كان ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن له‌ سنوری‌ ماف و ئازادی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دایه‌، ئیتر هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌ پێشێلكردنی‌ ئازادیه‌كانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌.
      كاتێك ئێوه‌ خۆتان ناتوانن ده‌ست له‌وجۆره‌ له‌ خواست و ئامانجانه‌تان كه‌له‌سه‌ر قوتی‌ خه‌ڵكی‌  ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن  هه‌ڵبگرن !!! ئیتر داوایه‌كی‌ ئاوا له‌ به‌رامبه‌ره‌كانتان زۆر زۆر ناڕه‌وایه‌ له‌هه‌مان كاتدا خه‌رجی‌ ئه‌و گه‌شته‌ رۆحییه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاواتی‌ چه‌ندین ساڵه‌یانه‌، ئه‌مان له‌سه‌ر گیرفان و قوتی‌ خۆیان ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن.

نوێترین نوسینەکانی جەمال غەریب حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌