كه‌سی‌ موفلیس بیری‌ بۆ هه‌موو كارێكی‌ خراپ ده‌چێت!

وتار/ 29/01/2017 742 جار بینراوە

جەمال غەریب حەمە

كه‌سی‌ موفلیس بیری‌ بۆ هه‌موو كارێكی‌ خراپ ده‌چێت!
جه‌مال غه‌ریب حه‌مه‌


((( ده‌ڵێن كه‌سی موفلیس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ ده‌فته‌ری‌ قه‌رزه‌كانیدا)))
     حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش وه‌ك ئه‌و ئه‌سه‌ی‌ لێ قه‌وماوه‌ ، ئێسته‌ كه‌ موفلیس بووه‌ ڕۆژانه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ له‌ژێر ناوی‌ جواراوجۆردا پاره‌ كۆبكاته‌وه‌ ، سه‌ره‌تا له‌ پاره‌ی‌ سه‌رپێچی‌ لێخوڕینه‌وه‌ ، پاشان به‌ناوكردن و نوێكردنه‌وه‌ی‌ سالاَنه‌ی‌ ئۆتۆمبێل و دوای‌ ئه‌وه‌ش پاره‌ی‌ خاشاك و بڕی‌ 50 هه‌زار دینار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر فۆرمێك بۆ ناونوسین بۆ گه‌شتی‌ حه‌جكردن و ئێسته‌ له‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ پێدانی‌ زه‌وی‌ به‌ ڕۆژنامه‌نوسان پاره‌ی‌ ئه‌ندامێتی‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یان لێ‌ ده‌ستێنن كه‌ نه‌یانداوه‌، له‌ نوێترین بڕیاریشدا وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن  بڕیاریداوه‌ پڕۆژه‌ی‌ ئاڕم و لۆگۆ و كارتی‌ ئۆتۆمبێلی‌ بارهه‌ڵگر كه‌( به‌ قسه‌ی‌ خۆیان ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ كاری‌ له‌سه‌رده‌كه‌ن) بۆ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێرو و سلێمانی‌ و دهۆك ده‌خه‌نه‌ ڕوو، لیژنه‌ی‌ ته‌نده‌ره‌كه‌شی‌ بۆ دابینكراوه‌.
      حكومه‌تی‌ هه‌رێم چونكه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ سه‌ر بودجه‌ی‌ موفتی‌ به‌غدا ده‌ژی‌ هیچ ئاگا و بیری‌ به‌لای‌ ئه‌م داهاتانه‌دا نه‌چووه‌ ، به‌لاَم چونكه‌ ئێسته‌ ئیفلاسیكردووه‌ بیری‌ بۆ چه‌ندین ڕێگه‌ی‌ جۆراو جۆر ده‌چێت ! ئه‌ویش له‌م ئاریشه‌ی‌ ئابوریه‌دا كه‌ زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكیش وه‌ك حكومه‌ت موفلیسن .
      ئاخۆ حكومه‌ت له‌ داهاتودا بیر له‌چ ڕێگه‌یه‌ك بكاته‌وه‌ بۆ ڕوتاندنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌؟ وه‌ك له‌ پۆستێكی‌ فویس بوكدا نوسیم خوابكات حكومه‌ت باج نه‌خاته‌ سه‌ر (w.c) مزگه‌وته‌كانیش !!! وه‌ك ده‌ڵێن له‌هه‌ندێ‌ له‌ ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش به‌ پاره‌یه‌.

      


نوێترین نوسینەکانی جەمال غەریب حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌