ئاشتی هەورامی چی پێوتین؟

وتار/ 01/11/2016 989 جار بینراوە

جەمال غەریب حەمە

ئاشتی هەورامی چی پێوتین؟
جەمال غەریب حەمە


ناوبراو لە شەشەمین دیداری میریدا وتی(((ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت ببێت بەسەد دۆلار و تەنانەت یەك ملێۆنیش ئەم قەیرانە چارەسەر نابێت)))
      بەڕێزیان خۆیان دەزانن چ هەویرێكیان شێلاوە بۆیە هێندە ڕەشبینە و دەڵێت ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 100 دۆلاریش ئەوا قەیرانەكە هەر بەردەوام دەبێت ، ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 100 دۆلار و بەرهەمی ڕۆژانەش بگاتە یەك ملێۆن بەرمیل ، دەزانن ساڵی دەكاتە چەند ملیار دۆلار ؟؟؟ دەكاتە 36 ملیار دۆلار !!! گەر بەو حاڵەشەوە نەتوانن چارەسەری ئەم قەیرانە بكەن، گەلۆ دەبێت ئەم پیاوە و ئەوەش كە پاڵپشت و بەرگری لەكارەكانی دەكات چ مامەڵە و ئاڵ و گۆڕ و پرۆتۆكۆل و ڕێكەوتنێكی نهێنیان واژۆكردبێت وا ئەگەر هەرێم هێندە داهاتی لەنەوت دەست بكەوێت  دۆخە ناهەموارەكە وەك خۆی دەڵێت بەردەوام دەبێت؟؟؟!!!
      بەڕێزیان بە حیزبەكانی كابینە بنكە فراوانەكە دەڵێت: خەیاڵتان خاوە گەر بەتەمای چاكسازی و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و خزمەتكردنی هاووڵاتی و چارەسەری قەیرانەكان و ئەوو دروشم و ووتە پڕوپوچ و سواواانەن، پێیان دەڵێت قەیرانەكانی هەرێم ڕۆژبەڕۆژ زیاتر و زیاتر دەبن ، گەر قبوڵتانە ئەوا بەم حاڵەوە لە حكومەت بمێننەوە سەری خۆتان كزبكەن و نوقەتان لێوە نەیەت، ئەگەر نا ئەوا دەرگالەسەر پشتە .
      بەموچەخۆرانی  هەرێمی كوردستانیش دەڵێت : شتێك ناوی چارەسەری قەیران و گەڕانەوە بۆ سەردەمی 2004 تا 2013 ئەوا خەیاڵ بوو هەرگیز بەتەمای مەبن !!!
چاككردنەوەی مووچە ئەوەش خەونە هەرگیز نایەتەدی ، گەراِنەوەی بەناو پاشەكەوتەكەشتان ئەوە هەرگیز بیری لێمەكەنەوە ، چونكە لە ئەساسدا هەڵنەگیراوە تا بۆتان بگێڕینەوە ، بەڵكو لە بەرامبەر قەرزدا دۆڕاندومانە.
      بۆدانیشتوانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: ئەو ئاوەدانكردنەوەی كە لەو ماوەی 10 ساڵەدا بینیتان لەسایەی بودجە زەبەلاحە ساڵانەكەی بەغداوە  وابزانن كە زەمەنێكی زێڕین بوو ، بەڵام  ئەو زەمەنە ئیتر بەسەر چوو جارێكیتریش چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو سەردەمە مەبن.
      وەك چاودێران باسی دەكەن هەرێمی كوردستان دەوروبەری 20 تا 30 ملیار دۆلار قەرزارە ، باشە وەك دەڵێن ئەمە حكومەتی هەرێم نەوتی فرۆشتووە هێندە قەرزارە ئەی ئەگەر نەوتمان بكڕیایە ئاخۆ ئەو وەختە چەند قەرزار دەبووین؟؟؟
      ئەو پیاوە بەزمانی حاڵ پێمان دەڵێت تا ئێمە خاوەنتان بین، تا قوت و ماڵ و دارایتان بەدەستی ئێمەوە بێت، تا حیزبە كانتان هێندە بێ‌ هەڵوێست بن، تا هاوڵاتیان هێندە زوو شتیان بیر بچێتەوە ، تا جەنگی داعش بەردەوام بێت ، تا هەڕەشەی بەغدامان لەسەر بێت ، تا هەرێمەكەمان موئامەرەی ئیقلیمی و نێودەوڵتی لەسەربێت، تا نرخی نەوت ئاوا هەرزان بێت و قەرزە دەرەكیەكانیشمان ساڵانە باجی بیچَتە سەر ..... ئەوە بەتەمای باشتر بونی ڕەوشی و ئابوری ڕامیاری و ئیداری و پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵ و بازرگانی  هەرێمی كوردستان مە    ب   ن!!!!

نوێترین نوسینەکانی جەمال غەریب حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌