گه‌ورەترین دەرفەتی دروستكردنی دەوڵەت له‌باربرا
وتار/
02/02/2017
1014 جار بینراوە
سۆران عومه‌ر
به‌م
٢٥ ساڵه‌ی حوكمڕانی، گه‌ورەترین دەرفەتی دروستكردنی دەوڵەتی كوردی له‌باربرا
سۆران
عومه‌ر
دروست
كردنی ده‌وڵه‌ت زه‌مینه‌سازی ٢٥ ساڵ حوكمڕانی ده‌ویست، ئاماده‌كاری ئه‌و ته‌مه‌نی
حوكمڕانی كوردی ده‌ویست كه‌نیشانی دونیای بده‌ین شایه‌نی ده‌وڵه‌تین، ئه‌وه‌ی پشتیوانیمان
ده‌كات بۆ بوون به‌ده‌وڵه‌ت سه‌لماندنی شایسته‌بوونمانه بۆ حوكمڕانییه‌كی ساغڵه‌م
نه‌ك ته‌نها چه‌وساوه‌یی و بێ ئاڵایی و بێ مافی، ئێمه ئێستا له‌نێو خۆماندا یه‌كمان
قبوڵ نیه، دوژمنان و ناحه‌زان و شۆڤێنیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی خوازه زلهێزه‌كان چۆن
ئێمه‌یان وه‌ك ده‌وڵه‌ت قبوڵه!!
ڕاسته
ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێران دۆستین و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مریكاو
ڕۆژئاوا دۆستایه‌تی ئه‌وانیان لای گرنگتره له‌ئێمه، ڕاسته هه‌رێمێكی فیدراڵین
له‌عێراق به‌ڵام هێشتا زلهێزه‌كان به‌جیا له‌عێراقمان نازانن! له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو
ته‌حه‌دی و به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌ورانه‌ی ئه‌و وڵاتانه، نیشاندانی حوكمڕانیه‌كی شایسته‌و
ته‌بایی و یه‌كگرتوویی و یه‌كدی قبوڵكردنی نێوخۆمان ده‌یتوانی به‌ره‌نگاری هه‌موو
ئه‌و به‌ربه‌سته گه‌ورانه ببێته‌وه ، به‌داخه‌وه وامان نه‌كردووه ...
له‌سه‌روی
هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه هه‌میشه زۆرینه‌ی سیاسیه‌كانی كورد ڕازی بوون به‌یه‌كپارچه‌یی
خاكی عێراق !!!
ئه‌م
٢٥ ساڵه‌ی حوكمڕانی باشوری كوردستان ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی هێنانه‌دی خه‌ونی دروست
كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوو له‌م پارچه‌ی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌زموونی
تاڵی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی و نه‌پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و دروست نه‌كردنی ژێرخانی
ئابوری و ده‌ستاوده‌ست نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات ! وایكرد نه‌ك نه‌بینه نمونه‌ی ئه‌زموونی
حوكمڕانیه‌كی سه‌ركه‌وتوو چاو لێكراوه، به‌ڵكو له‌ناوخۆدا پاش ئه‌و زه‌مه‌نه گه‌شتین
به‌لێكترازان و شه‌ق هه‌ڵدان له‌هه‌موو دامه‌زراوه حوكمڕانیه كێشه له‌سه‌ركانیش!
نه‌مانتوانی نمونه‌یه‌ك نیشانی دۆسته‌كانمان بده‌ین كه پشتینوانیمان بكه‌ن له‌بوون
به‌ده‌وڵه‌ت.
ده‌وڵه‌ت
به‌وانه دروست ناكرێ كه باوه‌ڕیان به‌سه‌روه‌ری یاسا‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ نیه‌و
سیاسیه‌ت لایان بازرگانی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنه به داهاتی میله‌ته‌وه ، حوكمڕانیان
بۆ خۆسه‌پاندن و پاوانكردنی سیاسیه‌ت و ئابوری و زانسته...
ئایا
ئێوه كه ٢٥ ساڵه حوكمی خۆتان ده‌كه‌ن به 4 خولی په‌رله‌مانی و 8 كابینه‌ی حكومی،
توانیتان نمونه بن بۆ عێراق ؟
توانیتان
ژێرخانی ئابوری هه‌رێم ببوژێننه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری به‌ده‌ست بهێنن و پێویستان
به سه‌وزه‌و هێلكه و ده‌رزی درومانی وڵاتانی نه‌بێ؟
توانیتان
له‌خه‌رجكردنی داهاتی هه‌رێم دا شه‌فاف بن و ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێ كاری كه‌م بكه‌نه‌وه؟
توانیتان
دادگه‌ری بچه‌سپێنن و مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزن؟
زیندانه‌كانتان
جێی ونكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و بێ سه‌روشوێن كردن بوو یان شوێنی پارێزگاری له‌كه‌رامه‌تی
ئینسان؟
هێزێكی
نیشتمانی په‌روه‌رده‌كراو له‌سه‌ر ئینتیما بۆ نیشتمانتان دروست كرد؟
هێزه
ئه‌منیه‌كانتان حزبی بوون یان هی هه‌موو خه‌ڵك و نیشتمان ؟
مامه‌ڵه‌ی
دبلۆماسیتان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و نیشتمان بوو یان
به‌پێچه‌وانه‌وه ؟
ئه‌و
ماوه زۆره‌ی دۆستایه‌تی وڵاتانی دونیاتان بۆ لۆبی دروست كردنی ده‌وڵه‌ت به‌كارهێناوه
یان كه‌م كات هه‌بووه باسی ده‌وڵه‌تیشیان لا بكه‌ن!
توانا
مرۆیی و عه‌قڵه كۆچكردووه‌كانتان گێڕایه‌وه وڵات یان ئه‌وه‌شی هه‌یه نیشتمان جێده‌هێڵێ؟
په‌رله‌مانتان
وه‌ك تاكه مه‌رجه‌عی سیاسی و یاسایی خه‌ڵكی كوردستان قبوڵبوو ؟
په‌رله‌مانتان
وه‌ك ده‌زگای شه‌رعی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك بۆ یاسادانان و چاودێری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن
قبوڵ بوو؟
سیاسیه‌كانتان
خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خه‌ڵك بوون له‌حوكمڕانیدا یان خه‌ریكی بازرگانی و گه‌نده‌ڵی
سیاسی؟
به
24 ساڵی حوكمڕانیتان ئاشته‌وایی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تیتان به‌رهه‌مهێنا یان لێكترازان
و دوله‌ت بوون و ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ؟
ئابوری
هه‌رێمتان وا بوژانده‌وه هه‌نارده‌تان له‌هاورده‌تان زیاتر بێ؟
ئه‌توانن
به‌بێ هێلكه‌و ماست و په‌نیری توركی و ئێرانی نانی به‌یانیان بخۆن؟
نه‌وتتان
دۆزیه‌وه‌و ده‌رهێناو به‌دونیاتان فرۆشت خه‌ڵك پێی خۆشگوزه‌ران بوو یان چه‌وسێنرایه‌وه
پێی؟
بوون
به‌خاوه‌نی ده‌ستور؟
یاسا
جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ڕێز له‌سه‌روه‌ری یاسا ده‌گرن ؟
كه‌س
ناكه‌وێته سه‌روی یاسا‌و بڕیاره‌كانی دادگا؟
ئه‌مانه‌و
زۆر شتی دیكه‌تان كردووه؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه نمونه‌یه‌كی واتان نیشانداوه
كوردی پاره‌چه‌كانی دیكه‌شتان بێ هیوا كردووه له‌حوكمڕانی ؟
كارێكتان
كردووه خه‌ڵك ئینتیمای بۆ خاكیش لاواز ببێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان و ده‌سه‌لاته‌كه‌یتان
بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و خۆشگوزه‌رانی خۆتان و نزیكه‌كه‌كانتان به‌كارهێناوه؟
بۆیه
به‌كورتی و به‌كوری ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا نیشاندراوه سه‌ره‌ڕای زۆر كاری باش و
جوان به‌ڵام ده‌ره‌نجام شێوه حوكمڕانییه‌ك بووه شایه‌نی ڕوخان و بیناكردنه‌وه‌یه
نه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌م كه‌سانه بێن و ده‌وڵه‌تیان پێ دروست بكه‌ی!
به‌كورتی
خه‌ونی دروست كردنی ده‌وڵه‌ت به‌م 24 ساڵه‌ی حوكمڕانی كوردی له‌بار برد، واتان
كردووه ئێسته خه‌ڵك نیشتمان جێده‌هێڵی و نه‌فره‌تمان لێ ده‌كات!
نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر
-
سۆران عومه‌ر
06/05/2021
-
سۆران عومه‌ر
21/04/2021
-
سۆران عومه‌ر
06/04/2021
-
سۆران عومه‌ر
26/06/2020
-
سۆران عومه‌ر
20/05/2020
-
سۆران عومه‌ر
28/04/2020