لەکۆتایی مانگی چوارو دوای ٥٠ ڕۆژ، کوا موچەی مانگی یەک؟

وتار/ 28/04/2020 640 جار بینراوە

سۆران عومه‌ر

لەکۆتایی مانگی چوارو دوای ٥٠ ڕۆژ، کوا موچەی مانگی یەک؟

حکومەتێک ٥٠ ڕۆژ تێپەڕێ نەتوانێ موچە دابەش بکات پێویستە ھەڵوەشێتەوە چونکە ھیچ شەرعیەتێکی نەماوە!

حکومەتێک لە ٢٨/٤/٢٠٢٠ نەتوانێ موچەی مانگی ١ی ئەمساڵ دابەش بکات ئیتر کامە مانای حکومەتدارییەکەیەتی؟!

حکومەتداری خۆ دەوڵەمەند کردن و تاڵانکردنی داھاتەکەی نیە!
حکومەتداری پارەدان نیە بە پەیج و ئەکاونتی نەناسراو تا جنێو بەوانە بدا کە ڕوی ڕاستەقینەی ئێوە بەخەڵک دەناسێنن!
حکومەتداری دابین کردنی ژیانی خەڵک و زامنکردنی ئارامی و کارە بۆیان!

حکومەتداری بەوەسفی کۆیلە ناڕوات بەڕێوە! بەپەیجی جنێوو ھەڵبەستنی بوھتان بۆ نەیارەکانتان ناڕوا بەڕێوە کوا موچە؟؟

بەغدا ئەم مانگە موچەی ڕاگرتووە ! ئەی لە ٢٠١٥ موچەی بڕدراوو پاشەکەویکراوی موچەخۆران کوا؟
پارەی نەوتی کەرکوک کوا؟ پارەی بردراوی بانکەکان کوا؟
ژیان و ماف و ئازادی خەڵکی کوردستان کوا؟

ئێوە بەپارەی دزراوی ئەم میلەتە بوون بەملیاردێری ناشەرعی! حاشا ئێوە شایەنی حوکمڕانی نین!
گەر دادگایەکی عادیلانە ھەبێ ئەبێت بۆ ھەمیشە لەکونجی زیندان بن نەک لەسەر کورسی دەسەڵات!

نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌