لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕەجنێو .

وتار/ 21/04/2021 390 جار بینراوە

سۆران عومه‌ر

لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕەجنێو .

بارەگای بارزانی ئێستە بەیانێکی بڵاوکردەو داوا لە ئەندامانیان دوکەن شەڕەجنێو لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڕابگرن، پاش ٣٠ ساڵ لەحوکمڕانی کوردی مەسعود بارزانی داوا دەکات شەڕەجنێو ڕاگرن !
واتە لەڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕەجنێوو!
ئەمە کارێکی باشە چونکە بەشێکی پارەی ئەم میلەتە دەدرێ بە پەیجی سێبەر بۆ جنێودان بە نەیارەکانیان، چەندین گەنج ئەدمینی پەیجەکانیانە بۆ بێڕێزی، ئەمانە داھێنەری بێ بەھاکردنی رەوشت و ڕێزو ھەموو مۆراڵێکی ئەم کۆمەڵگەن، ھەر ھیچیان دەس نەکەوتبێ بوھتانیان ھۆنیوەتەوە دەستیان بۆ تایبەتمەندییە کەسیەکان بردووە وێنەیان شێواندووە، حزبەکان و زۆر کەسی سیاسی و بازرگان کە جورئەتی ڕوبەڕووبونەوەی ئاشکرایان نەبووە بەم ڕێگایە بەرەنگاری بەرامبەرەکانیان بونەتەوە.
لەبری پێشکەوتن و داھێنان و پەروەردە ئەمە ئەوپەڕی ئیفلاسە کۆمەڵگە بەربدەیتەیەک بەشەڕەجنێوو !
ئەمە بەرھەمی حوکمڕانی کوردە دوای ٣٠ ساڵ مەسعود بارزانی داوا دەکات ئەندامانی حزبەکەی شەڕەجنێو ڕاگرن!
بژی کوردایەتیتان ! بڕوخێ فاشیزم!
تێبینی ؛ تەماشای کۆمێنت بکەن بزانن چەند کەس بەوێنەی ئەو سەرکردانەی کوردایەتیەوە جنێوو دەدەن!

نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌