حکومەتێک بگاتە مانگی شەش، یەک موچەی ئەم ساڵە بدات پێویستە بڕوخێ!

وتار/ 20/05/2020 527 جار بینراوە

سۆران عومه‌ر

حکومەتێک بگاتە مانگی شەش، یەک موچەی ئەم ساڵە بدات پێویستە بڕوخێ!

حکومەتی قەیران دەیوت پارە نیەو داھاتیان لە سفر نزیک بۆتەوە، بەڵام ئێمە وتمان راست ناکەن و پارەیان ھەیە، بەبێ ئەوەی بەغدا پارە بنێرێ موچەیەکیان بە ٧٥ رۆژ دابەشکرد!
کەواتە پارەیان ھەیەو بێ منەتن لەخەڵک و بەم جۆرە موچە دەدەن!
ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە پارەکەی لوبنانیان بەنھێنی گەڕاندۆتەوەو پارەیان ھەیە بەڵام سیاسەتی برسیکردنی خەڵک پەیڕەو دەکەن.
ئەم کابینە پێنەدانی موچەی لە سێ مانگەوە گەیاند بە پێنج مانگ وا دەگەین بە نیوەی ساڵ یەک موچەی دابەش کردوە !
عەیبەیەکی گەورەیە بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی بەم دۆخە رازی بن و خەریکی کات بەڕێکردن بن، خەڵک لە بادینانی سەرکوت کراودا بڕژێتە سەر شەقام وھەموو ماڵێكی ئەم ھەرێمە جمەی بێ لە ناڕەزایەتی عەیب نیە ئەم دۆخە ئاوا بمێنێتەوە؟
ئێوە بۆ حزبی سیاسین؟ بۆچی خەڵک دەنگی پێداون؟ لەمڕۆدا نەتوانن ئەم حوکمڕانیە ستەمکارە ناشەفافە ڕاگرن ئیدی چۆن گۆڕانکاری ڕوبدات؟ چاوەڕێی موعجیزەن؟

نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌