لانیکەم وەک دادگایی سەدام و عەلی حەسەن مەجید دادگاییتان بکردنایە

وتار/ 06/05/2021 687 جار بینراوە

سۆران عومه‌ر

لانیکەم وەک دادگایی سەدام و عەلی حەسەن مەجید دادگاییتان بکردنایە

سۆران عومه‌ر
لەدادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کاتێ سەدام و بەرزان و عەوادو عەلی حەسەن مەجید دادگایی کران سێ دۆسێیان دژیان ھەڵبژارد؛ لەسێدارەدانی ١٤٣ ھاوڵاتی دوجێل و کیمیابارانی ھەڵەبجەو ئەنفال، شایەتحاڵی حەقیقی و خانەوادەی قوربانیەکان و ڕزگاربووی تاوانەکان چونە دادگاو سکاڵایان کردو شاھیدیان دا، مافی پارێزەرو بەرگرییان بەو تاوانبارانەدا دادگاییەکەیان ئاشکراو تۆمارکراوو بڵاوکراوەبوو، ئەوکات دوو دادوەری کورد بینیتان چۆن دادگایی ئەو تاوانبارانەیان کرد بەشێوەیەکی یاسایی و دادگەرانە!
بەڵام ببینن پێنج ڕۆڵەی بێتاوانی بادینان تەنھا لەسەر ھەڵوێستی ڕەخنەگرانەیان عەواد بەندەرانە بەدادوەری دەربارو کۆیلەی دور لەویژدان و رەوشتی دادوەری عادیل دادگایی و سزا دران!
سەرۆکی کابینەی نۆ ئەمە ماھیەتی حوکمڕانێتیەکەیەتی، پێشتر بێ دادگایی دەیڕفاندو بێ سەروشوێنی دەکرد، ئێستە لەژێر ئەو ھەموو فشارەدا بە بەکارھێنانی دادگا بەم جۆرە بێدەنگت دەکات و دەسەڵاتەکەی بەکاردێنێ دژ بە دەنگی ئازاو ناڕازی.
دەقی بڕیاری دادگای پێداچونەوەی ھەرێم  دوو بابەتی گرنگی یەکاڵا کردەوە، یەکەمیان: سەلماندی ئەو پێنج بارمتەگیراوە لەسەر ھەڵوێستەکانیان و ئازادی بیروڕا گیراون چونکە ھیچ یەکێ لەوانەی بەبەڵگەی تاوانبار کردنیان باسیکردووە ھیچ کەسێکی پێ تۆمەتباریش نابێ نەک تاوانبار.
دووەمیان : کۆبونەوە لەگەڵ قونسوڵخانەی ئەمریکاو ئەڵمانیا کراوەتە بەڵگەیەکی تری تاوانبارکردنیان، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە ملھوڕە گەر بیەوێ تاوانبارت بکات پەنا بۆ ھەموو کارێکی نائەخلاقی دەبات لەپێناو بێدەنگ کردن و لەبەین بردنت.
ئەمە تاوانبارکردنی ئەمریکی و ئەڵمانیەکانەو پێویستە خۆیان بەدەنگ بێن لەم فەزیحە.
وێنەکە پێشوازییە لەقونسوڵخانەی ئەمریکا لەھەولێر.

نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌