کۆمپانیا نه‌وتییه‌که‌ی کۆمه‌ڵ
وتار/
02/02/2017
848 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
کۆمپانیا
نه‌وتییه‌که‌ی کۆمه‌ڵ
فاروق عه‌لی
چه‌ند
رۆژێکه هه‌واڵی بوونی کۆمپانیاو بازرگانی نه‌وت، له‌لایه‌ن پارته‌کانی کۆمه‌ڵ و گۆڕان
و یه‌گگرتوو، بووه‌ته مانشێتی هه‌واڵی هێندێك له میدیاکان .. ئه‌مه‌ش پاش لێدوانێکی
کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، بۆ ڕادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هات، دواتر‌و تا کار
گه‌یشته وه‌ڵام و وه‌ڵام دانه‌وه، به‌داخه‌وه له هه‌ندێکیشیاندا سنووری ڕێز‌و ئیحترامی
تێپه‌ڕاند.
ئه‌ڵبه‌ته
من تایبه‌ت به‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی قسه ده‌که‌م، که ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه‌م، کۆمه‌ڵی
ئیسلامی و سه‌رکرده‌کانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانێک هاوسنوری یه‌کبووین له‌گه‌ڵ کاکه‌حه‌مه‌و
پارته‌که‌یدا، په‌یوه‌ندییه‌کی باشی دۆستانه له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و هه‌ندێكجار ڕاجیایی
له‌مه‌ڕ کێشه‌و گرفته‌سیاسیه‌کانی هه‌رێم،نه‌بوونه‌ته هۆکارێک که ره‌چاوی په‌یوه‌ندییه
سیاسیه‌کانی یه‌کدی نه‌که‌ن و هه‌ردوولا ڕێزیان له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌کدی
گرتووه .. من دڵنیام کاکه حه‌مه ده‌زانێت کۆمه‌ڵ پارتێکی دووڕوو نییه‌و ئاشکراو
نهێنی یه‌که، به‌ڵام ناوهێنانی کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، من به‌ش به‌حاڵی خۆم خۆزگه‌م ده‌خواست کۆمه‌ڵ نه‌ک کۆمپانیایه‌ک،
ده‌یه‌های هه‌بوایه‌و مافی هه‌ر پارتێکیشه کۆمپانیای وه‌به‌رهێنی هه‌بێت، (به‌ڵام
له‌سه‌ر قووتی خه‌ڵکی نا)، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌که‌ی به‌ده‌ست که‌س
نه‌بێت و به‌هۆی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانی هه‌رکات ویستیان بوودجه‌که‌ی ببڕن.
ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵ نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن شتێکیان نییه‌و پێی تاوانبار ده‌کرێن .. من پێشنیاریش ده‌که‌م
هه‌رکه‌س پێیوایه کۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆمپانیای نه‌وتی هه‌یه‌و کۆمه‌ڵ تاوانبار ده‌کات
به‌تێوه‌گلان له‌دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی و فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وا له‌باتی وه‌ڵام و وه‌ڵامکاری،
گه‌ردنی ئه‌وکه‌سه ئازاد بێت تاپۆی کۆمپانیاکه‌ی کۆمه‌ڵ بخاته‌سه‌رخۆی، دڵنیاشم هیچی
ده‌ستناکه‌وێ، چونکه کۆمه‌ڵ وکۆمپانیای نه‌وت، جگه له‌وه‌هم هیچی تر نییه!
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019