زریکەی دەستی قاقا
وتار/
31/01/2017
527 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
زریکەی دەستی قاقا
سامناکترین و غەریبترین ئاوازی سەردەم کەڕۆح شەیدای تەڕایی ڕوخسار بکات، ئاوازی زریکەی میللەتێکە کەژێردەستەی ستەمی ویستی نەزانی وحەزی سیاسیەکانی بێت ،چونکە لەگەڵ دڵ و ویژدان دەدوێت و هەر ڕۆژەی بەئاوازی هەناسەیەکی شەکەتی دەستی ئاوازدانەرێکی سیاسی بەرژەوەندخواز دێتە چڕین.
خۆشبەختانە بۆ چڕینی ئاوازی زریکەی ژانەکان گشتمان هونەرمەندین ، جا ژانی زریکەمان لە ئەنجامی ڕەقبونەوەی منداڵێکی دەستی ساردی زستان و قاقای سیاسەتی سیاسیە نابیناکان بێت یان لە ئەنجامی گوێ بیست بونی بەسەرهاتی ئەو بەساڵاچوەی مانگی یەکی ساڵی دووهەزاروحەڤدەی بەردەم ترافیکی یاریگای هەولێر بێت کەموچەی مانگی شەش وحەوتی ساڵی دووهەزار شازدەی پێنەدرابێت و بەهۆی گیرفان بەتاڵی دەست لەم وئەو ڕابگرێت یان هەر ڕووداوێکی دیکەی تراژیدی کە زۆرن و لەباسیان دا زۆربەمان حیکایەت خوانین.
ئیتر میللەت بەکامیان ئاسودەیی بۆ دڵی بێت بۆ بەڵێنی کربەدەستە سیاسیە قاقاچیەکان یان فرمێسکی ئەو ئەکتەرانەی لە شانۆی ژیانی سیاسیان دا بەردەوام لەبیری نواندن دان.
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018