گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ژێریی
وتار/
29/01/2017
614 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ژێریی
هێدی هه‌ولێری
مێژووی كورد به‌درێژایه‌تی ژیانی سیاسیی و كۆله‌واریی ژیانی ژێرده‌سته‌یی و داگیركاریی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێزی له‌شكری زلهێزانه‌وه هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتی جۆراوجۆر بووه‌ته‌وه.
قه‌باره‌ی هێز له هه‌رێمی كوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی هێز كێشی تێكچووه‌و ئه‌ندازه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌شێوه‌و چوارچێوه‌ی خزمایه‌تی و دۆستایه‌یتی ده‌چێت، بۆیه به‌خه‌یاڵی ده‌سه‌لأتداران ئازاره‌كان بچووك كراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی گرینگ بێت كورسی و چه‌ندێتی پۆست و بازاڕی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدارانه، كه تاچه‌ند به به‌رهه‌می بۆگه‌ن گه‌رم ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه ئه‌و بازاڕه‌ی هیچ نرخی مرۆڤایه‌تی تێدانیه.
سه‌رگه‌ردانی هاوڵاتیان له هه‌رێمی كورستاندا هێنده قوڵبووه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش به‌كورسی و پۆستی حزبییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، هێنده ژیانی خه‌ڵك و سه‌ختی قه‌یرانه‌كان نه‌بووه‌ته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆی سه‌ر مێزی ئه‌وانه‌ی به‌ناو سیاسه‌ت و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا بازرگانی به میلله‌ت ده‌كه‌ن.
شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی قه‌یرانه‌كان له‌ژێربه‌ژێرییه‌وه ئه‌وكاته ئاشكرابوو كاتێك چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی كه‌وتنه هاوكێشه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌یرانی جۆربه‌جۆریی ده‌رخست و حكومه‌تێكی به‌حیساب ته‌كنۆكراتی كرده حكومه‌تی قه‌یران و هزرو بیركردنه‌وه‌ی دوولایه‌نی سیاسیی.
كاتێك بوون به ده‌سه‌ڵاتدار هه‌روه‌ك هێزی كاریگه‌ری گۆڕه‌پانه‌كه مانه‌وه ، به‌ڵام به‌هێزی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و زه‌وتكردن و شه‌ریكبوونیان له پرسی گرینگ و حیساب نه‌كردن بۆ هێزه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت و هێشتنه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ژانێكی درێژخایه‌ن و له‌دایك نه‌بوونی فریادڕه‌سێك بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی لابه‌لاو سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری حكومه‌تداریی و ده‌رخستنی ڕێككه‌وتنێكی تازه بۆ دووباره تۆخكردنه‌وه‌ی سنووری دوو ئیداره‌یی هه‌رێم و داهات هه‌ڵمژینی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێوان هه‌ردوو حزبی پێشووی ده‌سه‌ڵاتدار.
چاودێرانی سیاسیی كاتێك حه‌یران ده‌مێنن له‌دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ترسناكی له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆری به‌كارهێنه‌ر و نه‌دۆزینه‌وه‌ی هێزێك بتوانێت كاریگه‌ر بێت بۆ هه‌ڵماڵینی ئه‌و په‌رده نادیاره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستانی به‌جۆرێك ڕووپۆشكردووه ئاینده‌یه‌كی نادیاری بۆ داتاشیووه‌و هێمای یه‌كڕیی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی كردۆته قوربانی حزبی و پاراستنی ته‌ختی هه‌ندێ مشه‌خۆر.
ناكرێت ئێستا قسه له‌سه‌رئه‌وه نه‌كرێت كاتێك وا ده‌رده‌كه‌وێت دیسان هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه به‌دوو حزبی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نی دیكه ، كه له‌بنچینه‌دا پارتی و گۆڕان سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان بوون و بێده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و كه‌وتنه ژێرده‌ستی چه‌ند مه‌له‌فێكی گرینگ له‌ژێرده‌ستی یه‌كێتی.....سه‌ره‌نجام بووه به‌ش به‌شێنه‌و ئێستا هه‌ردوولای زۆرینه ده‌سه‌ڵادار له‌نێوان خۆیاندا خه‌ریكی جۆرێكن له‌و جۆره سیناریۆیانه تا له‌وێوه دۆخی سه‌ره‌تای (ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی)، كه ئاینده‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ی خسته ژێر پرسیارێكی بێ شیته‌ڵكردنه‌وه، كه جگه له‌و دوو هێزه نه‌بێت كه‌س ڕه‌نگه ئه‌مجاره‌یان وه‌ك پێشوو نه‌زانرێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چۆنه و چیه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك داڕێژراوه و به‌ناڕاسته‌وخۆ كۆپیكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووه كاتێك دوای شه‌ڕێكی خوێناوی چه‌ند ساڵه ڕێككه‌وتن له‌دایكبوو.
ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی پێش هه‌موو شتێك وه‌ك ئاشته‌وایی ژیانی سیاسیی بۆ به‌بنه‌مابوونی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادی تاكی هاوڵاتی كورد‌و ئیلهام به‌خش بێت له‌سه‌ر بژێوی و ناڕه‌زایی شه‌قام، كه به‌جۆرێك تووڕه‌بوونی پێوه دیاره هه‌موو كه‌س ناخی ئه‌و ویژدان مردووانه‌ی خه‌به‌ركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌لاڕێدابردن و جددی نه‌بوون له‌كێشه‌كاندا حكومه‌تی په‌كخراوو په‌رله‌مانێكی نه‌بوو تارمایی حزبیبوون باڵی نائومێدی به‌سه‌ر ئاسمانی وڵات‌دا كێشاوه.
سه‌ره‌داوی ئێسای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی كرێ گوێره‌كانن و ئێستا ئه‌گه‌ر به‌دیدێكی دادگه‌ری بڕوانرێته كێشه‌كان و كه‌سێكی زیندووی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت و ، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانیش كه بڕیاره له‌نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه باش ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناڕوونه له‌نێوان دوو پێكهاته‌ی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم.... پارتی و یه‌كێتی-ین.
نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان و توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و بێزاربوونی خه‌ڵك له‌ژیان و بژێوی ناجێگیردا وه‌ك مه‌ترسی له‌بوونی ئاسایشی خۆراكدا مه‌رجی چاكبوونی پڕۆسه‌ی سیاسیی لێڵ ده‌كات و دیسان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌ی ده‌بات وه‌ك به‌سته‌ڵه‌كی زستان بێت.
مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌نهێنی بێت و ژێرپه‌رده‌و گۆڕانكاریی نه‌خشه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستاندا ڕووبدات، به‌وه جومگه دامه‌زراوه‌یی و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته شه‌له‌ل ده‌بێت.
له هه‌موو گرینگتر ئه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردن خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و نامه‌یه‌كی سپی ده‌خرێته به‌رده‌می خه‌ڵك ئایا به‌رژه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌كوێی هه‌ستی لایه‌نه‌كاندایه؟
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020