هــــەباســـە چ بــــاســـە ؟!
وتار/
28/01/2017
741 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
هــــەباســـە
چ بــــاســـە ؟!
شێرکۆ
شێخ نوری
باعەرزی
برای خۆمی بکەم جادەبێ چ باسبێ دروست وەک شاعیرمان لێ هاتووە رۆژێ,کوشتەی مینی ژۆپو
رۆژێ,گیرۆدەی شەدەم لەم سەردەم و رۆژگارەدا هەموشتێ بۆتە مەتەڵ و یاری گەمە کردن و
فروفێڵ و جاوبەستەکی لەخەلک بەکورتی دەڵێ ی
شەیتان بازاڕەو سیاسەتو بەریوەبردنی دەسەلاتو حیزنایەتی لە سروشتی مامەڵەی دینارو
دۆلاردایە رۆژێ بەرزەو رۆژێ نزم ئەو ریکەوتنەی مابەینی گۆران و یەکیەتیش بۆتە شەیتان
بازاڕو کەس لێیتێ ناگات وەک ئەوە وایە توشی نەخۆشی شەکرە بوبییت ئەگەر باش پاریز
بکەیت و خۆت بەدور بگری لەنەوس ئەوە شەکرەکەت جیگیرە دەنا لەبەرزبونەوەدایە دەبێ پەنا
بۆ حەب و چارەسەرەری بەری تادادەبەزێتەوە لەئیستادا لەوەدەچێ یان گۆران شەکرەی بەرزە یان یەکییەتی یەکێکیان دەبنە حەبی
شەکرە بۆئەویتر جار جارەش
دەبنە
کارتی فشار بۆ یەکتری هەروەک ئەوپەندەی ڵێ هاتووە کە دەڵێ (دەشی خورێ و دەشی هێشێ)
نەئەوەیە
کۆتای بەریکەوتنەکە بهێن و بزانین کۆتایەکەی بەچی دەگات نەئەوەیە بڵێن بابە جۆبڵاو
هەریەکەی لەماڵی خۆی بەکارو سیاسەتی خۆیەوە سەرقاڵ بکات چیتر یاری و گەمە بە جەماوەرەکەتان
مەکەن و رێکەوتنەکەمەکەنە حیکایەتی مێشێ تاکۆتای هەربڵێن خواگەورەیە هەمومان دەزانین
خواگەورەویە هەرگەورەبووەو هەتاهەتایە هەربەگەورەی دەمینێ تەوە. بەڵام مانەوەو نەگەیشتن
بەئەنجام بەم جۆرە یاری و گەمەکردن بە خەلک و میللەت میللەت کرا بە تۆپ و
لەوسەربۆئەوسەر
تێی هەڵدرا.بوون بەداشی دامە و شەترنج چۆن حەزکرا وا جوڵەیان پێکرا هەتا ئەوکاتەی
حەوزو تاقەتی یارکردن هەیە یاریان پیدەکەن دوای فرێدەرینە سوچیکەوە کەی حەخو خولیای
یاری هەبو دەستی بۆدەبەنەوە یان وەک ورەقی قومار تایاریان پێ دەکرا لەدوایدا فڕێدەدرێن
یاری و گەمە و گەمەی سیاسەتیش تاسەر بۆکەس ناچێتەسەر و ئەنجامەکەی
پۆزرتیف
نابێ خۆشتانو میللەتان هیلاک کردووە هەمومان ماندو خەستە هیلاکین بەڵام بەزۆەیش بێ
ددانمان ناوە بە جگەرمانداو ساردی و گەرمی و خۆشی و ناخۆشی قبوڵ دەکرێ بەڵام تاکەی ئەو قبوڵ کردنە دیارە سەبیریش سنوری خۆی
هەیە تکایە بابەس بێت ئیمەش لەو قسەیە پەشیمان نەبینەوەکە ووتومانە هەرێمی سەوزو نیلی
وەک چاوەکانمان دەپارێزین
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017