ھەنگاوەکانی حوکمڕانیەکی سەرکەتوو

وتار/ 27/01/2017 706 جار بینراوە

عەبدولستار مەجید

ھەنگاوەکانی حوکمڕانیەکی سەرکەتوو
ھەنگاوی یەکەم: دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ھاوڵاتی
*عەبدولستار مەجید

ھەنگاوەکانی حوکمڕانیەکی سەرکەوتوو، یەکێکە لەو پرۆژانەی عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە لە ڕێکەی سۆشیال میدیاوە و بە شێوەی ڤیدیۆ بڵاوی دەکاتەوە .
وەزیری کشتوکاڵ لە چەند زنجیرەیەکدا باس لەو ھەنگاوانە دەکات کە پێویستن بۆ حوکمڕانیەکی سەرکەوتووی تەندروست، کە ھەنگاوی یەکەمی خۆی لە بونیادنانەوەی پردەکانی پەیوەندی لەگەڵ ھاوڵاتی و ڕووخانی ئەو دیوارەی لە نێوان خەڵک و لێپرسراوان (دامەزراوە نیشتمانییەکان) دا دەبینێتەوە .
ئەزموونی ٢٥ ساڵی حوکمڕانیی خۆماڵی لەم بەشەی کوردستان، ئەوەی سەلماند کە خەڵک لە دۆڵێک و دەسەڵات و حکومەتەکەی لە دۆڵێکی دیکەیە، بە مانایەکی دیکە ھەمیشە حوکمڕانەکان خۆیان بە بەشێکی جیا لە خەڵکی کوردستان زانیوە، بۆیە ھەرێمی کوردستان گەیشتووە بەمڕۆژە تاریکە .
چی بکرێت تا حوکمڕانیی لە خەڵکەوە بۆ خەڵک بێت ؟ چۆن وابکرێت بەرپرسیارێتی گشتی بە ئەرک و ئەمانەت سەیر بکرێت نەک پۆست و ئیمتیاز ؟ گەندەڵیی لە چیەوە سەرھەڵدەدات و چۆن تەشەنە دەکات ؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری دیکەی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیی و دەستەبەرکردنی حوکمڕانییەکی سەرکەوتوو، لەم پرۆژەیەدا لەلایەن عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو (ھەفتانە) دەدرێتەوە ...
*وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

نوێترین نوسینەکانی عەبدولستار مەجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌