ته‌وافوقی سیاسی یان ڕێڕه‌وی یاسایی

وتار/ 12/08/2016 776 جار بینراوە

فاروق عه‌لی‌

خۆیان ماندووده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ گرفت و قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێڕه‌وه‌یاساییه‌کان چاره‌سه‌رده‌بن ، ئاخر چ شتێکمان یاساییه‌ تاکێشه‌کانمان به‌یاسایی چاره‌سه‌ربکرێن، سسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌پێی ته‌وافقی سیاسی ڕێکخراوه‌و دواتر یاسای بۆ تاشراوه‌ ،له‌ئێستاشدا هه‌رده‌بێ بیرله‌ته‌وافق بکه‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵام کام توافق ، گومانی تێدانیه‌ پارتی به‌هیچ جۆره‌توافقێکی سیاسی و ڕێڕه‌وێکی یاسایی ڕازی نابێ گه‌ر پێگه‌ی مسعود بارزانی تێدا پارێزراونه‌بێ،پارتی هه‌مووشتێک ده‌کاته ‌قوربانی به‌مه‌رجێ پێگه‌ی بارزانی پارێزراوبێ،که‌واته‌ پارتی کاتێک ئاماده‌یی هه‌رڕێکه‌وتنێکی ده‌بێ که‌بارزانی له‌سه‌رووی هه‌ڕه‌مه‌که‌وه‌بێ،ئه‌ی به‌ڕێز فوئادحسین له‌سه‌ردانه‌کانی دا چی له‌هه‌گبه‌که‌ی دایه‌ بۆلایه‌نه‌سیاسیه‌کان ، بێگومان ئه‌و هه‌ڵگری په‌یامی بارزانیه‌و ڕاوسه‌رنجه‌کان ئه‌م سه‌ره‌وسه‌ر پێده‌کات ، هه‌رشتێکیشی پێبێت به‌ده‌ره ‌له‌کورسیه‌که‌ی بارزانی،له‌به‌رامبه‌ردا بڕیارله‌سه‌رمه‌رگی خۆیان ده‌ده‌ن گه‌رلایه‌نه‌ک بڕۆنه‌ناوهه‌رتوافقێک پێش کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ، به‌کام پێودانگ ڕه‌وایه‌ پێشتر کێشه‌له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بوه‌ له‌سه‌ر پرسێکی یاسایی و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش هیچ گرفتێکی سیاسی و یاسایی نه‌بوه‌ ، به‌ڵام ئێستا گفتوگۆو دانوستان له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بکرێ و هه‌ندێ پێیان وابێ به‌ئاڵووێر له‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان گرفته‌کان کۆتاییان دێ ، ئه‌ی پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چی به‌سه‌ردێ ؟، له‌وانه‌یه‌ ناکۆکیه‌مێژووییه‌کان لای پارتی ئه‌وباوه‌ڕه‌ی دروست کردبێت ئه‌گه‌رچی له‌بارودۆخێکی دیاری کراودا پارتی له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێک ناکۆکی هه‌بووبێ ، لایه‌نی دووه‌م به‌ناچاری چووه‌ته‌وه‌لای پارتی ، ناکۆکیه‌کانی بالی مه‌کته‌ب سیاسی له‌گه‌ڵ بارزانی ، ئه‌گه‌رچی چه‌ندساڵێکی خایاندو چه‌نده‌ها قوربانی له‌نێوانیاندا لێکه‌وته‌وه‌ ، به‌ڵام دواجار باڵی مه‌کته‌ب سیاسی گه‌ڕانه‌وه‌سایه‌ی بارزانی ، له‌شۆڕشی نوێشدا دوای چه‌نده‌ها گه‌ڕی شه‌ڕو ناکۆکی له‌نێوان سۆشیالیست و پارتی ، یکێتی و پارتی ، هه‌موان بۆ کۆتایی پێهاتنی ناکۆکیه‌کان ده‌چنه‌وه‌لای بارزانی و سه‌ری ڕه‌ش ، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ڕوداوانه‌ی ڕابردوو ئه‌وه‌ی لای پارتی جێگیر کردبێت ، ئه‌گه‌رچی هه‌رلایه‌نێکی سیاسی ناکۆکی هه‌بێ له‌گه‌ڵ پارتی ، به‌ڵام کۆتایی به‌وه‌دێت هه‌رده‌بێ بۆچاره‌سه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ری ڕه‌ش ، به‌ڵام ئایا ئه‌مجاره‌ش هه‌رواده‌بێ ، پارتی له‌جێگه‌ی خۆیی و له‌به‌رزایی سه‌ری ڕه‌ش ڕاده‌وه‌ستێ و ده‌بێ لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی تر هه‌ورازی پیرمام ببڕن و بچنه‌وه‌ دیوانی بارزانی ، یان نه‌خێر ئه‌مجاره‌یان پێویسته‌ئه‌وه‌پارتی بێ که‌ده‌بێ بێته‌خوارێو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ڕێک بکه‌وێ،وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ڕۆژانی ئاینده‌ ده‌ستمان ده‌که‌وێ.

نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌