سیستەمی حوکمڕانی ناوەند و گەڕەلاوژێی بەڵێنی بەرپرسانی هەرێم

وتار/ 26/01/2017 720 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

سیستەمی حوکمڕانی ناوەند و گەڕەلاوژێی بەڵێنی بەرپرسانی هەرێم
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
بابەتەکەم بەدوور لە جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی دەبێت ، بەڵکو تەنها خوێندنەوەیەکی واقیع بینی یە لەوەی کە دەگوزەرێت .
بونی قەیران وکێشە سیاسی و شەڕی داعش و نرخی نەوت و بارودۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە هەمووی دەکرێ بیانوبن بۆ خراپی واقیعەکە ڕەنگە لەم جانیبەدا زۆربەمان هاوڕابین ، هەروەها لەهەبونی کەم وکوڕی لەحکومڕانی حکومەتەکەی بەغداش تێڕوانینەکان زۆر جیاواز نین و ئەگەر بەراوردی بکەین بەووڵاتانی تر بێگومان جیاوازیەکان زۆرن و ئەنجامەکانی جێگەی دڵخۆشی نابن .
لێرەدا کە بەراوردی نێوان حکومڕانی هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم دەکەین وەڵامێکی دروستی ئەو پرسیارەمان دەست ناکەوێت ، ئاخۆ بۆچی لە ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و شەڕی داعش و قەیران و کێشەکاندا هەرێم وبەغدا زۆر هاوشێوە یان لێک نزیکن ، بەڵام بۆ پێدانی موچەو خەم خۆری بۆ  چارەسەری قەیران و کەم کردنەوەی ململانێ سیاسیەکان زۆر جیاوازین ، ڕوونتر بڵێم حکومەتی ناوەند دۆخەکە بەجۆرێک لە سیستماتیک تێ دەپەڕێنێت ، بەڵام حکومەتی هەرێم جگە لە گەڕەلاوژێی بەڵێنەکان و جیاوازی وتەو لێدوانی بەرپرسان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هیچیان دەست ناکەوێت ؟

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌