خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لێک له‌بارمه‌به‌ن
وتار/
23/01/2017
632 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
خه‌ونی
سه‌ربه‌خۆیی گه‌لێک له‌بارمه‌به‌ن
فاروق
عه‌لی
واخه‌ریکه
له‌سه‌ده‌یه‌ک نزیک ده‌بێته‌وه، گه‌لی کورد له‌خه‌بات و به‌رخۆداندایه له‌پێناوی
سه‌ربه‌خۆیی و وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هه‌رگه‌لێکی تر، له‌وپێناوه‌شدا
ده‌ریایه‌ک خوێنی داوه، له‌پاش ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ڕه‌خسا، به‌ڵام
به‌هۆی ململانێی نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کانه‌وه نه‌توانرا سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگیرێت،
له‌بری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆله‌باشوری کوردستان ، دووده‌وڵه‌تی ده‌سته‌مۆ پێک هێنرا
ودێگه‌ڵه‌کرایه‌سنوری نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌که، له‌پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عسیش
جارێکی که ئه‌وده‌رفه‌ته ڕه‌خسایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی
کوردیان ده‌کرد، جارێکی که ئه‌وخه‌ونه‌مان له‌باربرایه‌وه، ئه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تی
کوردیان ده‌کر له‌سه‌روبردی په‌لاماره‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌رعێراق ، به‌بێ هیچ ڕێکه‌وتن
نامه‌یه‌کی ستراتیژی پێش وه‌خته له‌سه‌ر ئاینده‌ی ناوچه‌که‌و ڕۆڵی کورد تیایدا،
ته‌واوی هێلکه‌کانیان کرده سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریکاوه، ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌م ڕاست و
کاربه‌ده‌ستن له‌عێراق دا، یان له‌ده‌ره‌وه‌بوون یان له‌هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێ
بوون و که‌س نه‌یانی ده‌ناسی ، پێش به‌هێزبوونیان کوردکه‌به‌هێزترین لایه‌ن بوو له‌سه‌ره‌تای
ڕوخانی ڕژێم ده‌یتوانی هه‌موو داخوازیه‌کانی بهێنێته‌دی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌مادیه‌شه‌خسیه‌کان
و به‌رژه‌وه‌ندیه‌حزبیه‌کان خرانه‌پێش به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئه‌مجاره‌ش
به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاینه‌وه، دوای چوارده‌سال له‌ڕوخانی ڕژێم و له‌ده‌ست دانی زۆرترین
ده‌رفه‌ت، تازه به‌ڕێز مسعود بارزانی پرسی سه‌ربه‌خۆیی گرێ ده‌دات به جه‌نابی
مالکیه‌وه، ئه‌وه‌ی بارزانی ڕایگه‌یاندوه که‌ده‌ڵێ( گه‌ر جارێکی که‌مالکی بێته‌وه
سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وا به‌ته‌نهاو به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆکه‌س سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نم)،
وادیاره بارزانی چاره‌نوسی گه‌لی کوردی به‌ستوه‌ته‌وه به‌مالکیه‌وه، ئێستا ئێمه‌نازانین
چاره‌نوسمان په‌یوه‌سته به‌مالکیه‌وه یان نا؟، ئایا به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه
مالکی ببێته‌وه به‌ده‌وڵه‌ت مه‌دار یان نا؟، چونکه‌گه‌رمالکی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه‌ده‌ست
و جه‌نابی بارزانی سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێ، گه‌ربه‌ساده‌یی سه‌یری بکه‌ین، بۆخراپه!
ئه‌وپرسه‌ی ساله‌های ساڵه‌خه‌ونی پێوه‌ده‌بینین مالکی ده‌بێته وه‌دی هێنه‌ری ، به‌ڵام
هه‌ربه‌ڕاست ڕاوێژ‌و ڕه‌زامه‌ندی که‌سی ناوێ؟، گریمان له‌ناوخۆدا پێویستی نه‌کرد
چونکه هه‌موان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیین، به‌ڵام ئه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، ئه‌ی
ئه‌مریکا، ئه‌ی ئێران و ئه‌ی تورکیا، هه‌ربه‌ڕاست ڕه‌زامه‌ندی که‌سی ناوێ، ئاخر چۆن
ده‌بێ دوێنێمان له‌یاد بچێ، کاتێک داعشێکی بێ فڕۆکه‌و بێ پشت‌و په‌نا له که‌م ترین
ماوه‌دا خه‌ریک بوو پایته‌خته‌که‌مان داگیربکا، به‌ناچاری په‌نامان بۆخه‌ڵکی برد
تابه‌هانامانه‌وه‌بێن، دووساڵی ڕابردوومان گه‌واهی ده‌رن که‌کوردنه‌یتوانی له‌یه‌که‌م
هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون سه‌رکه‌وتوبێت، له‌پرسی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن
حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ده‌ر له‌ئیراده‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند، ئێمه‌ڕوبه‌ڕووی قه‌یران
بوینه‌وه، له‌کاتێکدا ته‌نهاحکومه‌تی ناوه‌ند بودجه‌ی لێمان بڕی، ئێستا هاولاتیانی
هه‌رێم گه‌وره‌ترین گرفتیان به‌ڕێکردنی ژیانی ڕۆژانه‌یه ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی
به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه، خه‌ڵکی ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌ناکه‌ن به‌رده‌وام باجی هه‌ڵه‌کان
بده‌ن، ناکرێ خه‌ون و خه‌باتی چه‌ندساڵه‌ی گه‌لێک بکرێته قوربانی کێشمه‌کێشی نێوان
چه‌ندکه‌سێک، ئاخر ئه‌وه‌ی بارزانی ووتویه‌تی ئه‌ومانایه‌ش هه‌ڵده‌گرێ، گه‌رده‌تانه‌وێ
ئێمه‌پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌مێشکماندا لابه‌رین ئێوه‌ش بیرله‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مالکی مه‌که‌نه‌وه،
ئه‌مه‌هاوکێشه‌یه‌کی خراپه، تێکه‌ڵ کردنێکی ناچون یه‌که، پرسی سه‌ربه‌خۆیی زه‌مینه‌سازی
ده‌وێ ، له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه ، ئێمه‌ئێستا هیچیمان نیه، هه‌نگاونان به‌م شێوه‌یه
خه‌ونی له‌مێژینه‌مان له‌بارده‌بات…
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019