سیناریۆی سیاسەت و سیاسی فیلم ساز
وتار/
23/01/2017
708 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
سیناریۆی
سیاسەت و سیاسی فیلم ساز
ڕۆژنامەنوس
: کەمال ئەسکەندەر
تا
چەند ساڵێک بەر لەئێستا لەکۆڕو مەجلیسەکان دا بەردەوام چینی سیاسیەکان خەریکی گێڕانەوەی
داستانەکانی نەبەردی و شۆڕش وبەرخودانەکانی سەردەمی شاخ بون ، میللەتیش سەرگەرمانە
بەدیار باس وخواسەکانیان تینی حاڵەکەی ناخی جیلی دوای خۆی دەکڕوزاند ، لەڕاستی دا
هیچ کامێکیان نا هەق نەبون چونکە هەم شۆڕش وداستانەکان حەقیقەت بون هەم حاڵەکەی میللەتیش
لەجێگەی خۆی دابوو لەبەر ئەوەی تاڵی وسوێری زۆری لەدەستی ڕژێمی بەعس چەشت بوو .
بەڵام
لەم چەند ساڵەی دواییدا سیاسیەکان بۆ نەوەی نوێ شتێکیان پێ نەماوە بۆیە ڕۆڵەکەیان
گۆڕاوە چونکە هەم باس وخواسی ڕابردوو ناتوانێت تێری پێداویستیەکانی جیلی نوێ بکات هەم میللەتیش داواکاری مۆدێرنی هەیە لەڕاستی
دا کێشەکانی لەوە گەورەترن ، لێرەدا هەقی
وناهەقی بەدی دەکرێت جیا لەوەی پێشتر باسمان کرد ، بۆچی دەبێت لە حاڵێکدا میللەت لە ژانی برسیەتی دابێ کەچی سیاسیەکان
بەشانازیەوە سیناریۆ بۆ دۆخی سیاسی ودەستکەوتە حزبی یەکانیان شەن وکەوی بکەن؟ ئاخر
ئێوە بە هەڵە داچون ئەگەر وابزانن میللەت لەچاوەڕوانی ئەو فیلمانەدان کە ئێوە سازی
دەکەن .
پێویستە
لەوە تێبگەن سیناریۆ بۆ ئەکتەری ناو فیلمەکان دادەڕێژرێت نەک بۆ دەربازکردنی میللەتێک
لە دەردە سەری قەیرانەکان .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018