حکومەت سەرکار و هاوڵاتیش سەپان

وتار/ 20/01/2017 746 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

حکومەت سەرکار و هاوڵاتیش سەپان
 ڕۆژنامەنوس : کمال اسکندر

خەڵکی هەرێمی کوردستان ساڵانێکە لە ژێر قوڕسایی فشارەکان ئازار دەچێژن ، کاتێک هاووڵاتی شەوانە چاوەکانی ئەبڵەق دەبێت بەدیار شاشەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ، کاتژمێرەکانی شەو و ڕۆژ و هەفتەو مانگ ئاوا دەکات  لەچاوەڕوانی هەواڵێکی دڵخۆشکەردا ئاخۆ (موچەو پاشەکەوت ٫ بەرزونزمی نرخی نەوت) دەیان بابەتی تر کەپەیوەستە بەژیانی خەڵک بەچی دەگات ، کەچی پێشهات و سەردێری هەواڵەکان جەڵتە ئاسا پەیامی پێچەوانە دەکەن بەنوقلانەی هاووڵاتیان، حکومەت وەک سەرکاری سەردەمی ئاغەودەرەبەگایەتی بەچاوی سەپان لە هاووڵاتیانی دەڕوانێت، ڕۆژێک بەزیادکردنی باجەکان و ڕۆژێک بەوەرگرتنی دەست هەقی فڕێدانی زبڵ وخاشاک هەموو ئەو هەوڵانەش گوایە بۆ زیادکردنی داهاتەکانە بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی کەچی  قەیران هەر زل وزەبەلاح ماوەتەوە .
لێرەدا پێویست بەوەناکات نمونەی خەڵکی ئەو ئاواییە بێنمەوە کە دواجار داوای زیادکرنی داردەستەکانی ئاغایان دەکرد تا زووتر لەلێدانیان تەواو بن وبەڕێیان بکەن چونکە زۆرمان گوێ لێ بوە ، بەڵام هەنگاوەکانی حکومەت لە هەنجەتی ئەو ئەغایە دەچێت کە پێشینان دەگێڕنەوە : ئاغا زۆر بەهەنجەت بوو بۆ وەرگرتنی پارە لە دانیشتوانی ئاوایی بۆیە ڕۆژێک پیاوەکانی نارد و قازێکیان لابوو پرسیاریان دەکرد ئەوەچیە ؟ هەر کەس بیگوتبایە قازە پیاوەکانی ئاغا دەیان گوت دوو درهەم دابنێ چونکە نەتزانی ئەوە حەلەلیشە ، وە هەرکەس بیگوتبایە حەلەلیشە دەیان گوت دوو درهەم دابنێ چونکە ئەوە قازە ، یەکێک لەدانیشتوانی ئاوایی بیری کردەوە چۆن خۆی لەو شەڕ پێ فرۆشتنە ڕزگار بکات بۆیە کاتێک پرسیاریان لێ کرد گوتی : قوربان (قازلیشە)

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌