گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفری سه‌ره‌تا
وتار/
19/01/2017
860 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفری سه‌ره‌تا
فاروق عه‌لی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له‌دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال،
به‌هۆی ناکۆکیه نێوخۆییه‌کانیه‌وه، نه‌یتوانی سوود وه‌ربگرێت له ناکۆکیه سیاسیه‌کانی
نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر پارتی و نیگه‌رانیه‌کانی هاوڵاتیان
له‌شه‌قام .. سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی گه‌ر ویستبای زۆر بە‌باشی ده‌یتوانی ڕابه‌رایه‌تی
هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی تربکات و پێکه‌وه پارتی ناچار بكە‌ن گوێ بۆ داخوازیه‌کانیان
بگرێت، ده‌بوو یه‌کێتی ئه‌وه‌ی ده‌رک کردبا، که ئه‌وسنوورە‌ی پێشتر به‌زۆنی سه‌وز
ناسرابوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه سنوورێکی گه‌رمه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی چین و توێژه‌جیاوازه‌کان،
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دروشمی ناڕه‌زایی
به‌رز ده‌که‌نه‌وه، یه‌کێتی ده‌یتوانی جه‌ماوه‌ری تۆراوی خۆی و شه‌قامی توڕه‌و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان،
ئاشت بکاته‌وه‌و له‌ده‌وری خۆی کۆیان بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی نه‌کرد ..
پێده‌چێت پارتیش دڵنیابووبێتە‌وه که‌ئێستا یەكێتی ئه‌و ڕۆحیه‌ته
به‌ره‌نگاریه‌ی که‌پێشتر له‌به‌رامبه‌ر پارتی هه‌یبوو وه‌ک ڕکابه‌رو نه‌یاری سه‌رسه‌ختی
مێژویی، ئێستا ئه‌و ئاگره له‌هه‌ناویدا خامۆش بووبێت، بۆیه پێده‌چێت پارتی بیه‌وێت
وه‌کو ڕابردوو جارێكی دیكە ینک بکاته‌وه شه‌ریکه‌به‌شی خۆی، سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کانیش
ئه‌وە دەڵێن که له‌ئێستادا پارتی له‌دانوستانه‌کانیدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی پێکهاتبن، بنه‌ماکانی
ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش له‌چه‌ند ئه‌گه‌رێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه، وه‌کو: پارتی دڵنیایی
بداته یه‌کێتی که‌هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجام نادرێن، تابه‌هۆی ڕێکه‌وتنی
له‌گه‌ڵ پارتی جه‌ماوه‌ره نیگه‌رانه‌که‌ی جارێکی دیکه تۆڵه‌ی لێ بکه‌نه‌وه، یان
گه‌ر نه‌یانتوانی هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن، ئەوە پارتی و یه‌کێتی به‌یه‌ک لیست به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و پارتی متمانه‌ی ئه‌وە بداته یه‌کێتی ده‌ستباری ده‌گرێ و
ناهێڵێ بدۆڕێت و ... هتد.
به‌م ڕازیکردنه‌ی یه‌کێتی له‌ئێستادا پارتی له‌حکومه‌تی
بنکه فراوان نه‌جاتی ده‌بێت و پێده‌چێت کاربکه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کابینه‌ی
هه‌شته‌م و کابینه‌یه‌کی نوێ جیاواز لە‌م پێکهاته‌ی ئێستا پێکبهێنن، به‌شێوه‌یه‌ک
که‌یه‌کێتی هه‌ست به‌غه‌ریبی نه‌کات و شه‌ریکه به‌شبێت له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه.
یه‌کێتی دوو رێككە‌وتنی ستراتیژیی به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌رکام
له‌گۆڕان و پارتی هه‌یه، چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی نێوان
پارتی و یه‌کێتی، کۆتایی هاتوه وبه‌رژه‌وه‌ندی ئێستای یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه
له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕێکه‌وتنی هه‌بێت و به‌مه‌ش هه‌ردوولا له‌به‌رامبه‌ر پارتی به‌هێز
ده‌بن و زۆنی سه‌وزو نیلیش هێور ده‌بێته‌وه‌و ده‌توانن کاریگه‌ریان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی
سیاسی هه‌رێم و عێراق زیاتر بێت، به‌ڵام دیاره ژیڵه‌مۆی ڕێکه‌وتنه‌ستراتیژیه‌که‌ی
پارتی و یه‌کێتی ته‌واو خامۆش نه‌ببوو، به‌ڵکو جارێکی دیكە كڵپە ده‌سه‌نێت و ڕێکه‌وتنه‌که‌ی
گۆڕان و یه‌کێتی پێش پێ‌گرتن کۆتایی پێده‌هێنێت، پێده‌چێت یه‌کێتی و پارتیش هه‌ردوولایان
گه‌یشتبنه ئه وباوه‌ڕه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایان له‌کاری هاوبه‌شدایه، به‌مه‌ش
پارتی ده‌ستکه‌وتی زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌وکات ڕاسته‌وخۆ یه‌کێتی ده‌که‌وێته
سه‌نگه‌ری یه‌که‌می ناڕه‌زاییه‌تیه‌کانی هاوڵاتیان و پارته‌کانی پێشوی ئۆپۆزسیۆن،
که‌زۆرترین جه‌ماوه‌ریان له‌م زۆنە هه‌یه که‌پێشتر له‌سه‌ر ینک هه‌ژمارده‌کرا.
له‌لایه‌کی تره‌وه لایه نه‌ئیسلامییە‌کان به‌شێکن له‌هاوکێشه‌که،
که ئێستا ئه‌وانیش بۆ سه‌لماندنی خۆیان و دروستکردنی کاریگه‌ری زیاتر، سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌کی
هاوبه‌شن، ئایا پارتی له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان ده‌یه‌وێ چی بکات؟ ئایا پێویستی به‌هه‌مویانه؟
یان لایه‌نێکیان ڕازی ده‌کات و بێمنه‌ت ده‌بێ له‌وانی تر؟ ئایا گه‌ر به‌ته‌نها یه‌کێک
له‌لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ڕۆشته ناوپرۆژە هاوبه‌شه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌ی کاری
هاوبه‌شی ئیسلامیه‌کان به‌کوێ ده‌گات، که‌هێشتا له‌دایک نه‌بووه؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كە ئه‌ویش وه‌ک به‌شێکی دیار لە گه‌مه‌سیاسیه‌که‌دا،
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی چوارەمی په‌رله‌مان و له‌سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی کابینه‌ی
هه‌شته‌م، له‌سه‌ر زاری ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌که ڕایانگەیاند كە ده‌یانه‌وێ چوارساڵی
ئارام به‌ڕێبکه‌ن، ئه‌مه‌ش تا ئەندازه‌یه‌ک پارتی دڵنیاکرده‌وه‌و وای له‌پارتی کرد
گۆڕان بکاته شه‌ریکە به‌ش، له‌زۆربه‌ی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا نوێنه‌رانی گۆڕان
هەبوون، پارتی وه‌ک جێگره‌وه‌ی یه‌کێتی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ده‌کرد، ڕێکخه‌ری
بزووتنه‌وه‌که له‌باتی تاڵەبانی له‌نێوان سلێمانی و سه‌ری ڕه‌شدا هاتوچۆی ده‌کرد،
به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندیه زۆری نه‌خایاندو به‌باسکردن له‌هه‌مواری ده‌ستورو یاسای
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، کۆتایی به‌په‌یوه‌ندیه‌کان هات و تەنها به‌تێکچوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی
ئەو دوولایە‌نه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو ئاڵۆزی و دابڕانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێو لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی
لێکه‌وته‌وه، په‌کخستنی په‌رله‌مانی به‌دوای خۆیدا هێنا، دانیشتوانی هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی
قه‌یرانی دارایی بوونه‌وه، فه‌رمانبه‌ران موچه‌کانیان کرایه چاره‌ک، باروگوزه‌رانی
هاوڵاتیان ڕووی له‌سه‌ختی کرد، حکومه‌ته بنکه‌فراوانەكە لاسه‌نگ کرا .. پارتی له‌هه‌رێمی
کوردستان بوو بە هه‌مه‌کاره، چه‌نده‌ها ڕاگه‌یه‌ندراو بڵاوکرایه‌وه .. کۆبونه‌وه‌ی
زۆر له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کاندا ئه‌نجامدران، هه‌مویان بێ ئه‌نجام بوون.
ئێستا دوای چه‌نده‌ها گه‌ڕی دانوستان له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کان
و بێئه‌نجام بوونیان، جارێکی دیکه هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی
مه‌ره‌که‌بی ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌کێتی ڕێگا ده‌بڕن، به‌ڵام به‌تامی
٢٠١٧، ئه‌مه‌ش واته گه‌ڕانه‌وە بۆ خاڵی سفری سه‌ره‌تا.
به‌ڵام ئایا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌رواره‌ی ڕێکه‌وتن
نامه‌ی ستراتیژیی نێوان یه‌کێتی و پارتی تێدا مۆرکراوه له‌گه‌ڵ ئێستا، ته‌رازووی
هێز نه‌گۆڕاوه؟! ئایا ئێستاش به‌ته‌نها یه‌کێتی و پارتی ده‌توانن به‌ته‌نها خۆیان
بڕیارله‌چاره‌نوسی گه‌لی کورد بده‌ن و حساب بۆئه‌وانی تر نه‌که‌ن ؟.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندانی تریش له‌ڕۆژانی ئاینده
وه‌ده‌ر ده‌که‌ون ……
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019